له به‌یانییه‌وه خۆپێشاندانی ره‌وتی و تشرینییه‌كان له به‌غدا ده‌ستی پێ كرد كه مه‌به‌ست لێی زیندووكردنه‌وه‌ی سێ ساڵه‌ی خۆپێشاندانی "تشرین"ی ساڵی 2019یه، هه‌مان داواكارییان به‌رز كرده‌وه كه پێشتر هه‌یانبوو، به‌ڵام ئێسته له‌گه‌ڵ سه‌درییه‌كان خۆپێشاندانه‌كان گه‌وره‌تر ده‌كه‌نه‌وه.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ شه‌موو یه‌كی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له سه‌رله‌باینییه‌وه خۆپێشاندانی فراوانی تشریییه‌كان و ره‌وتی سه‌در له به‌غدا ده‌ستی پێ كرد، خۆپێشانده‌ران چه‌ندان دروشم و هاوكا داواكارییان به‌رز كردووه‌ته‌وه كه پێشتر له خۆپێشاندانی ساڵی 2019 هه‌مان داواكارییان هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هاوشانی تشرینییه‌كان، ره‌وتی سه‌در خۆپێشاندانه‌كانیان گه‌وره‌تر كردووه‌ته‌ووه.
ره‌وتی سه‌در كه پێشتریش دروشمه‌كانیان دیار بوو، ئه‌مڕۆیش هه‌مان داواكارییان خستووه‌ته‌ڕوو كه رێ به چوارچێوه هاوئاهه‌نگی ناده‌ن حكوومه‌تی سازان پێك‌بێنن، هاوكات داوای به سزاگه‌یاندنی گه‌نده‌ڵكاران ده‌كه‌ن، زۆربه‌ی سه‌درییه‌كان ئه‌مڕۆ به جلوبه‌گی ره‌شه‌وه خۆپێشاندان به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
له‌لایكی تریشه‌وه خۆپێشانده‌ران گه‌یشتوونه‌ته پردی جمهووری و هه‌وڵی لابردنی به‌ربه‌سته كۆنكرێتییه‌كان ده‌ده‌ن، مه‌به‌ست لێ گه‌یشتنه به ناوچه‌ی سه‌وز كه باره‌گاكانی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تیی تێدایه.
هێزه ته‌ناهییه‌كان له خۆپێشاندانه‌كاندا، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆیان نییه فیشه‌كی زیندوو و مه‌تاتی و هاوكات بۆمبی دووكه‌ڵ له دژی خۆپێشانده‌رانی ئاشتی به‌كار بێنن
پێشتریش سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق مسته‌فا كازمی له نووسراوێك بۆ ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان، داوای كردووه كه هێزه ته‌ناهییه‌كان له خۆپێشاندانه‌كاندا، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆیان نییه فیشه‌كی زیندوو و مه‌تاتی و هاوكات بۆمبی دووكه‌ڵ له دژی خۆپێشانده‌رانی ئاشتی به‌كار بێنن. هاوكات خۆپێشانده‌رانیش پشكنین ده‌كرێ كه رێ نادرێ به چه‌كه‌وه خۆپێشاندان بكه‌ن.
له خۆپێشاندانه‌كانی رابردووی تشرینییه‌كان كه توندوتیژیی لێ كه‌وته‌وه و به‌شێك له چه‌كدارانی میلیشیاكان ته‌قه‌یان له خۆپێشانده‌ران كرد، بووه هۆی كوشتنی زیاتر له 800 كه‌س و برینداربوونی زیاتر له 27 هه‌زار كه‌س.
له خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌مدواییه‌یش به‌هه‌مانشێوه توندوتیژی دروست بووه و بووه هۆی كوشتنی ده‌یان كه‌س و برینداربوونی سه‌تانی تریش، كه دواتر به فرمانێكی سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در موقته‌دا سه‌در، كۆتا به خۆپێشاندان هێنرا.