هونه‌رمه‌ندێكی بواری "راپ" له رووسیا، به‌رله‌وه‌ی بۆ سه‌ربازیی زۆره‌ملێ بیگرن، له‌ڕێی تیلیگرامه‌وه به هه‌وادارانی خۆی گوتووه كاتێك ئه‌م ڤیدیۆیه ده‌بینن، من له ژیاندا نه‌ماوم. ئه‌و له دوای گرته ڤیدیۆیه‌كه خۆی كوشتووه.
پێگه‌ی "عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ شه‌موو یه‌كی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئیڤان ڤیتالیفیچ بیتونین كه راپه‌ڕێكی رووسیه و ته‌مه‌نی 27 ساڵه، به‌هۆی سه‌ربازیی زۆره‌ملێیه‌وه خۆی كوشتووه، به‌رله‌وه‌یش ڤیدیۆیه‌كی له‌ڕێی تیلیگرامه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و هه‌وادارانی خۆی ئاگاداری خۆكوشتنه‌كه‌ی كردووه.
وه‌ك پێگه‌كه ئاماژه‌ی داوه، پێشتر ئه‌و هونه‌رمه‌نده خزمه‌تی سه‌ربازیی له سوپای رووسیا كردووه، به‌ڵام دۆخی ده‌روونی تێكچووه و له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری بۆ كراوه، به‌ڵام كه به‌هۆی جه‌نگی ئۆكرایناوه سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین فه‌رمانی كرد، وڵاته‌كه‌ی پێویستیی به
300 هه‌زار سه‌ربازی یه‌ده‌گه، بۆیه زۆر گه‌نجی رووسی بۆ خزمه‌تكردن له سوپا و به زۆره‌ملێ كراونه‌ته سه‌رباز.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یش له ڤیدیۆیه‌كه‌ی ده‌ڵێ، "كاتێك ئێوه ئه‌م گرته ڤیدیۆیه ده‌بینن، من له ژیاندا نه‌ماوم". وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به‌وه‌ی كه ناتوانێ به‌زۆره‌ملێ بكرێته سه‌رباز و شه‌ڕی ئۆكراینییه‌كانی پێ بكرێت.
ته‌رمی ئه‌و هونه‌رمه‌نده له‌ناو باڵه‌خانه‌یه‌كی چۆڵكراو له شه‌قامی كۆنگرسنایای مۆسكۆدا دۆزراوه‌ته‌وه.