ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كی سوپای پاسداران‌دا هاتووه، ئه‌فسه‌رێكی باڵای تری پاسداران له پێكدادانێك له‌گه‌ڵ چه‌كداران، له پارێزگای سیستان- بلووچستان كوژرا.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ شه‌موو یه‌كی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی سوپای پاسداران كه ئه‌مڕۆ بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ عه‌قید حه‌مید ره‌زا هاشمی و ئه‌ندامێكی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی پاسداران، گیانی له ده‌ست دا كه دوێنێ له پێكدادانێك له‌گه‌ڵ چه‌كداران كه ئێران به "تیرۆریستان" ناوی ده‌بات.
تا ئێسته نازانرێ كوشتنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره باڵایه، پێوه‌ندیی به خۆپێشاندانه‌كانه‌وه هه‌یه كه ماوه‌یه‌ك به‌هۆی كوشتنی ژینا ئه‌مینی، ته‌واوی وڵاته‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه یان نا.
دوێنێ له پارێزگای سیستان- بلووچستان كه ده‌كه‌وێته باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران، پێكدادان له نێوان پاسداران و چه‌كداران دروست بوو، به‌هۆیه‌وه ژماره‌ی كوژراو و بریندار گه‌یشته 20 كه‌س، له‌ناویاندا دوو ئه‌فسه‌ر به پله‌ی عه‌قید هه‌یه. كه پێشتر پارێزگاری ئه‌و پارێزگایه حوسێن موده‌ریس خیبانی، به "رووداو" باسی لێ كردبوو.
سیستان و لووچستان ناوچه‌یه‌كی هه‌ژارنشینه و ده‌كه‌وێته سنووری پاكستان و ئه‌فغانستان
سیستان و لووچستان ناوچه‌یه‌كی هه‌ژارنشینه و ده‌كه‌وێته سنووری پاكستان و ئه‌فغانستان، زووزوو له‌و ناوچه‌یه‌دا پێكدادان له نێوان چه‌كداران و سوپای پاسداران دروست ده‌بێت.
ژینا "مه‌هسا" ئه‌مینی كه خه‌ڵكی سه‌قز بوو، له 13ی ئه‌یلوول له‌گه‌ڵ براكه‌ی بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت و سه‌عاتێك دوای گیران به بێهۆشی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ ژینا له كاتی گواستنه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب له رێ له سه‌ری دراوه، بۆیه تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه.
رۆژی شه‌موو 17ی مانگ به به‌شداریی هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی سه‌قز، ته‌رمی ژینا به‌خاك سپێرا. رۆژی دووشه‌م 19ی مانگ مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه چوو و له‌و كاته‌وه تا ئه‌م ساته‌ش خۆپێشاندان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران درێژه‌ی هه‌بووه و به‌تایبه‌ت له دوای ئێواران گه‌رموگوڕتر بوون.