شه‌قیقه یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشییه باوانه‌ی كه خه‌ڵك گیریان خواردووه به ده‌ستییه‌وه، به‌گشتی ئه‌م نه‌خۆشییه بریتییه له سه‌رئێشه‌ی درێژخایه‌ن كه ناو به ناو سه‌رهه‌ڵده‌دات و به‌زۆری یه‌ك لای سه‌ر ده‌گرێته‌وه و ده‌بێته هۆی ئازارێكی توند، ڕه‌نگه دڵ تێكهه‌ڵاتن و ڕشانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بێ.
د. ئه‌حمه‌د وه‌دیع پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری مێشك و ده‌مار، بۆ "وشه" له‌باره‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌وه گوتی، هه‌موو ته‌مه‌نێك دووچاری نه‌خۆشیی شه‌قیقه ده‌بێته‌وه و ئه‌گه‌ری تووشبوونی به‌و نه‌خۆشییه هه‌یه، ته‌مه‌نێكی دیاریكراو بۆ شه‌قیقه نییه و ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه ده‌بن، به‌ڵام پزیشكان ده‌ڵێن، زیاترین كه‌س كه تووشی بووبێت، ته‌مه‌نی 30 ساڵ بووه یان زیاتر.
ئەم پزیشکە ڕێگەی ئاسان دەخاتە ڕوو بۆ نەهێشتنی ئازارەکانی شەقیقە
پرسیاری ئه‌وه‌مان كرد كه هۆكاری ئه‌م نه‌خۆشییه چییه؟ له وه‌ڵامدا گوتی، پێش ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی شه‌قیقه، حاڵه‌تێك هه‌یه پێی ده‌گوترێ ئورا''aura''، ئه‌م حاڵه‌ته له 20 خوله‌ك بۆ سه‌عاتێك ده‌خایه‌نێت، تێیدا بینایی چاو نامێنێ و ده‌ست و قاچ و رووخسار سڕ ده‌بن، به‌شێوه‌یه‌ك وه‌ك لێدانی ده‌رزییه‌ك پێیان، "به‌ڵام ته‌نیا یه‌ك لای كه‌سه‌كه تووش ده‌بێت"، هه‌ندێك جاریش بیستنی نامێنێ و جووڵه‌ی بێ كۆنترۆڵ ئه‌نجام ده‌دات، دواتر نیشانه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن، وه‌ك ئێشی لایه‌كی سه‌ر و ڕشانه‌وه و تێكچوونی بینین.
''نه‌خۆشیی شه‌قیقه نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نه و چاره‌سه‌رێكی كۆتایی نییه، چونكه وه‌ك شه‌پۆل دێ و ده‌ڕوات، بۆیه ئه‌وكاته نه‌خۆش ده‌بێ له كاتی هاتنی ئه‌و شه‌پۆله ئازاره، ده‌رمانی ئازارشكێن به‌كار بێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ئازاره‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه، به‌ڵام جگه له ده‌رمانیش خۆشووشتن به ئاوی گه‌رم چاره‌سه‌رێكی كاتیی باشه بۆ نه‌خۆشییه‌كه، هه‌روه‌ها له كاتی هاتنی شه‌پۆلی ئازاری شه‌قیقه، پێویسته بچیته شوێنێكی ئارام و هێمن كه ژاوه‌ژاوی نه‌بێ، تا ئازاره‌كه‌ت كه‌م ده‌كاته‌وه، چونكه ژاوه‌ژاو ئازاری شه‌قیقه زیاد ده‌كات و مه‌ترسی هه‌یه بۆ مێشك". د. ئه‌حمه‌د وای گوت.
پێڕه‌وكردنی ئه‌م ئامۆژگارییانه هاوكاریت ده‌كات بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كه و دووربوون له ئازاری لایه‌كی سه‌ر، بۆیه ئه‌گه‌ر زانیت نیشانه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ت تێدا دروست بووه، باشترین ڕێ پێویسته بچیته لای پزیشك و ڕێیه زانستییه‌كه‌ت پێشان بدات بۆ چاره‌سه‌ر.