گرووپی توێژینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه زانایانی زانكۆی نانت، كۆلێژی زانكۆی دبلن، زانكۆی كامبریج و شێفیڵد له‌خۆ ده‌گرێت، داتای ڕاداریان به‌كار هێنا كه ڕووی سه‌ره‌وه‌ی سه‌ری سه‌هۆڵی مه‌ریخ ده‌پێوێت بۆ دیاریكردنی نه‌خشی ورد له به‌رزاییه‌كانیدا .
تیمه‌كه چه‌ندان ته‌كنیكیان به‌كار هێنا
دواتر پێشانیان دا كه ئه‌م جۆره نه‌خشانه ده‌گونجێت له‌گه‌ڵ نموونه پێشبینیكراوه‌كانی كۆمپیوته‌ر، وه‌ك چۆن ئاوێك له ژێر سههۆڵێكدا كاریگه‌ری به‌سه‌ر ڕووی سه‌هۆڵه‌كه‌وه دیاره .
تیمه‌كه چه‌ندان ته‌كنیكیان به‌كار هێنا بۆ پشكنینی زانیارییه‌كانی مانگی ده‌ستكردی "ڕووپێوی دنیای مه‌ریخ "
شیكارییه‌كانیان ده‌ریانخست كه شه‌پۆلێكی ڕووی زه‌وی به درێژی 10 بۆ 15كم، كه پێكهاتووه له ڕووبه‌رێكی نزم و ڕووبه‌رێكی به‌رزی هاوتا، هه‌ردووكیان چه‌ند مه‌ترێك له ده‌وروبه‌ری ڕووی سه‌هۆڵه‌كه لاده‌ده‌ن .
ئه‌م شه‌پۆله له قه‌باره‌دا هاوشێوه‌ی شه‌پۆله سههۆڵبهندییهكانی سه‌ر ڕووی زه‌وییه، بۆیه زانایان چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان كرد بۆ زانینی ئه‌وه‌ی ئایا ده‌توانرێت ئه‌و شه‌پۆله سه‌هۆڵاوییه، ئاماژه‌یه‌ك بێت بۆ بوونی شله‌یه‌ك لێكبدرێته‌وه .
پاشان هاوشێوه‌كردنی كۆمپیوتهرییان بۆ سه‌هۆڵه‌كه ئه‌نجام دا كه له‌گه‌ڵ بارودۆخه سنوورداره‌كانی مه‌ریخ گونجێنرابوون، دواتر پارچه‌یه‌ك له شه‌پۆلێكی نزمیان خسته ناو سه‌هۆڵی هاوشێوهكراوهكهوه كه ئه‌گه‌ر ئاو هه‌بێت له‌سه‌ر ڕووی مه‌ریخ، ئه‌وا سه‌هۆڵه‌كه له‌سه‌ر رووه‌كه‌ی ده‌خلیسكێت، به‌م شێوه‌یه هه‌بوونی ئاو له‌سه‌ر رووی مه‌ریخ ده‌توانن پشتڕاست بكه‌نه‌وه .
تاقیكردنه‌وه‌كان شه‌پۆله‌كانیان له‌سه‌ر ڕووی سه‌هۆڵی هاوشێوه دروست كرد كه له قه‌باره و شێوه‌دا، هاوشێوه‌ی ئه‌وانه بوون كه تیمه‌كه له‌سه‌ر ڕووی سه‌هۆڵه ڕاسته‌قینه‌كه چاودێرییان كردبوو .
لێكچوونی نێوان مۆدێلی كۆمپیوته‌ریی شه‌پۆله‌كه و چاودێرییه ڕاسته‌قینه‌كانی مانگی ده‌ستكرد، له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌ی ڕاداره‌كانی پێشووی چوونه ناوه‌وه‌ی سه‌هۆڵه‌كه، ئاماژه‌یان به‌وه دا كه كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئاو له ژێر سه‌ره‌وه‌ی سه‌هۆڵی جه‌مسه‌ری باشووری مه‌ریخدا هه‌بووه .
ئه‌نجامه‌كانی توێژه‌ران كه له
Nature Astronomy بڵاو كراونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ پێوانه‌كانی پێشووی ڕادار لێكدراونه‌ته‌وه و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی كه له‌كاتی چوونه ناوه‌وه‌ی سه‌هۆڵه‌كان و یه‌كگرتنه‌وه‌یان له ناوچه‌یه‌كدا، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ری بوونی ئاو له‌سه‌ر مه‌ریخ پێشان بدات .