مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی له‌باره‌ی گیان له ده‌ست دانی ئه‌و پێنج پێشمه‌رگه‌یه بڵاو كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ له ڕێی ده‌ربه‌ندیخان گیانیان له ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ شه‌موو یه‌كی ئۆكتۆبه‌ر، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له په‌یامێكدا رای گه‌یاندووه، به داخێكی زۆره‌وه، هه‌واڵی گیان له ده‌ستدانی پێنج پێشمه‌رگه "تاهیر كاكه‌وڵا، سه‌روه‌ر ئه‌نوه‌ر، ئه‌رده‌ڵان جه‌مال، توانا نه‌سره‌دین، جه‌مال جه‌لال"م بیست كه ئه‌مڕۆ له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له ئه‌ركی پێشمه‌رگایه‌تیدا، له ڕووداوێكی دڵته‌زێنی هاتوچۆدا، گیانیان له ده‌ست دا.
" پرسه و سه‌ره‌خۆشی له‌بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كانیان ده‌كه‌م و هاوبه‌شی خه‌میانم. خوای مه‌زن، گیانیان به به‌هه‌شت شاد بكات و سه‌بر و ئارامییش به هه‌مووان ببه‌خشێت" سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان وای نووسیوه.