خۆپێشاندان و مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و زۆربه‌ی پارێزگاكانی ئێران، تا به‌ره‌به‌یان درێژه‌ی هه‌بووه و له زانكۆكانی ئێرانیش بایكۆت به‌رده‌وامه، هه‌رچه‌نده به ده‌یان خوێندكار و مامۆستا گیراون. له ئاستی وڵاتانی جیاوازی دنیاش پاڵپشتییه‌كی زۆر به‌هێز ده‌كرێ و سه‌رجه‌میان دژی كۆماری ئیسلامی ئاوێته‌ی یه‌كتر بوون.
دوێنێ شه‌موو رۆژێكی زۆر تایبه‌ت بوو له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی و رزگاریخوازانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران، خه‌ڵك به سه‌رجه‌م ده‌نگ و ره‌نگه‌كان و به سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و ئاین و مه‌زه‌وه جیاوازه‌كان، به سه‌رجه‌م توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه له دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ڵوێستیان ده‌ربڕی.
له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان مانگرتنی گشتی به‌ڕێوه چوو و وه‌ك ئه‌وه‌ی ریفراندۆم به‌ڕێوه چووبێت، خه‌ڵك به تێكڕا ده‌نگی "نا"یان به كۆماری ئیسلامی گوت و كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی رژێمه‌كه‌یان شه‌رمه‌زار كرد.
به ئاڵای كوردستان و حزبه سیاسییه‌كان به شه‌قامه‌كاندا سووڕانه‌وه و له دژی رژێم دروشمیان دا.
مانگرتنه‌كه تا ئێواره به‌رده‌وام بوو و دواتر گۆڕا بۆ خۆپێشاندانی جه‌ماوه‌ری، له چه‌ندان شاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گرژی دروست بوو و له چه‌ندان شاری تر خه‌ڵك وه‌ك ئه‌وه‌ی به ته‌واوی شه‌قامیان كۆنترۆڵ كردبێت، به ئاڵای كوردستان و حزبه سیاسییه‌كان به شه‌قامه‌كاندا سووڕانه‌وه و له دژی رژێم دروشمیان دا.
له مه‌هاباد لاوان له كاتێكدا ده‌موچاوی خۆیان به‌ستبوو، ئاڵا و لۆگۆ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانیان به‌رز كرده‌وه و رۆحی شه‌هیدانیان شاد كرد.
له سنه و زۆربه‌ی شاره كوردییه‌كان به گوتنه‌وه‌ی دروشمی جیاواز و له هه‌ندێك شوێن به ئاگركردنه‌وه، ده‌نگی خۆیان له دژی ده‌سه‌ڵات به‌رز كرده‌وه.
له تاران و زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران، خۆپێشاندان گه‌رموگوڕ بوو و جۆرێك هاوپێوه‌ندی و پاڵپشتی ناوخۆیی به پاڵپشتی جیهانیی گرێ دراوه، هه‌ر دوێنێ له 150 شاری دنیا خۆپێشاندان كرا.
گه‌وره‌ترین خۆپێشاندان له تۆرێنتۆی كه‌نه‌دا به‌ڕێوه چوو و به‌گوێره‌ی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی میدیایی، سه‌رووی 50 هه‌زار كه‌س له تۆرێنتۆ به‌شدارییان له خۆپێشاندان كرد.
ئه‌و هاوسۆزییه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی بۆ خه‌ڵكی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دروست بووه، له مێژووی هاوچه‌رخدا وێنه‌ی نه‌بووه و پایه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی هێنده‌ی تر لاواز كردووه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ خۆپێشاندانه‌كان درێژه‌یان هه‌بێت و توێژی زیاتر بچنه پاڵ خۆپێشانده‌ران. گرنگترین سیمای خۆپێشاندانه‌كان له تاران و شاره گه‌وره‌كان ئه‌وه‌یه، خوێندكارانی زانكۆ به فه‌رمی پاڵپشتییان ده‌ربڕیوه و خوێندنیان بایكۆت كردووه. له زانكۆكانی تاران و شاره‌كانی تر سه‌تان كه‌س گیراون كه ناوی زۆربه‌یان بۆ رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ئاشكرا بوون.
هه‌ر دوێنێ میر‌حوسێن مووسه‌وی رێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز كه له ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌ند كراوه، له نامه‌یه‌كدا پاڵپشتی له خۆپێشاندانه‌كان كرد و داوای له هێزه سه‌ربازییه‌كان كرد لای خه‌ڵك بگرن.
بە په‌یام و هه‌ڵوێستی جیاواز پشتیوانی ده‌رده‌بڕن و شه‌پۆلی ئه‌و پشتیوانییه سه‌عات به سه‌عات زیاتر ده‌بێت.
ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێ و سینه‌ما و سابریتییه‌كان چ له ئاستی كوردستان و چ له ئاستی ئێران و دنیادا، به په‌یام و هه‌ڵوێستی جیاواز پشتیوانی ده‌رده‌بڕن و شه‌پۆلی ئه‌و پشتیوانییه سه‌عات به سه‌عات زیاتر ده‌بێت.
ژینا "مه‌هسا" ئه‌مینی كه خه‌ڵكی سه‌قز بوو، له 13ی ئه‌یلوول له‌گه‌ڵ براكه‌ی بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت و سه‌عاتێك دوای گیران به بێهۆشی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ ژینا له كاتی گواستنه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب له رێ له سه‌ری دراوه، بۆیه تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه.
رۆژی شه‌موو 17ی مانگ به به‌شداریی هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی سه‌قز، ته‌رمی ژینا به‌خاك سپێرا. رۆژی دووشه‌م 19ی مانگ مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه چوو و له یه‌كی تشرتینی یه‌كه‌میش دوای كه‌متر له دوو هه‌فته، دووه‌م گه‌وره‌ترین مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، تا ئه‌م ساته‌ش خۆپێشاندان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران درێژه‌ی هه‌یه.