ڕۆژی شه‌موو وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا و ئوسترالیا و ژاپۆن، له هۆنۆلولو به‌ڵێنیان دا كه هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانیان له به‌رانبه‌ر خواسته هه‌رێمایه‌تییه‌كانی چین به‌هێزتر و زیاتر بكه‌ن، كه هه‌وڵ ده‌دات دۆخی ئێسته له ناوچه‌كه‌دا به‌زۆر بگۆڕێت.
لۆید ئۆستن وه‌زیری
به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له میانی پێشوازیكردن له هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی به‌رگریی ئوسترالیا و ژاپۆن له باره‌گای سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، گوتی: زۆر نیگه‌رانن له ڕه‌فتاری شه‌ڕانگێزی و ترساندنی چین له گه‌رووی تایوان و شوێنه‌كانی تری ناوچه‌كه.
ریچارد مارلێس وه‌زیری به‌رگریی ئوسترالیا لای خۆیه‌وه رای گه‌یاند، "به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمه به‌ستراواته‌وه به رێزگرتن له سیستمی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام ده‌بینین ئه‌م سیستمه له ناوچه‌كه‌دا رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ ده‌بێته‌وه له‌لایه‌ن چینه‌وه، كه هه‌وڵ ده‌دات دنیای ده‌وروبه‌ری له قاڵب بدات به شێوه‌یه‌ك كه پێشتر هه‌رگیز نه‌بینرابێت .
یاسوكازو هامادا وه‌زیری به‌رگریی ژاپۆن، سه‌ركۆنه‌ی گۆڕانكاری تاكلایه‌نه له دۆخی ئێسته له‌لایه‌ن چینه‌وه، به به‌كارهێنانی هێز له ده‌ریاكانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵات، هه‌روه‌ها سه‌ركۆنه‌ی هه‌ڵدانی مووشه‌كیی ئه‌مدواییه‌ی كۆریای باكوری كرد و گوتی، گرنگه تاوتوێ بكه‌ین كه ده‌توانین چی بكه‌ین بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكانمان له رێگریكردن و وه‌ڵامدانه‌وه له ناوچه‌كه‌دا.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵمه‌تێكی دیپلۆماسی به هه‌موو ئاراسته‌كانه‌وه ده‌ست پێ كردووه، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی چین له‌م ناوچه ستراتیجییه‌دا.
هه‌روه‌ها رۆژی پێنجشه‌می رابردوو، ئه‌مه‌ریكا سندووقێكی نوێی 810 ملیۆن دۆلاری ڕاگه‌یاند بۆ یارمه‌تیدانی دوورگه‌كانی باشووری زه‌ریای هێمن، كه تێیدا ئاماده‌یی دیپلۆماسیی خۆی به‌رز ده‌كاته‌وه.
كامالا هاریس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هه‌فته‌ی رابردوو سه‌ردانی ژاپۆن و كۆریای باشووری كرد، له‌وێوە پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ وڵاتانی ئاسیا بە تایبەتی تایوان دووپات کردەوە.
هاریس ڕۆیشته سیۆل و سه‌ردانی ناوچه‌ی داماڵڕاوی سه‌ربازیی نێوان هه‌ردوو كۆریای كرد، له میانی سه‌ردانێكدا كه ئامانج لێی بەردەوامیدان بە پاڵپشتییەکانی واشنتن بوو، له كۆریای باشوور له به‌رانبه‌ر دراوسێ باكورییه‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها ئۆستن كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دووقۆڵی ئه‌نجام دا له‌گه‌ڵ هاوتا ئوسترالییه‌كه‌ی، تیشكی خسته سه‌ر ڕێككه‌وتننامه‌ی ئۆكۆس له ساڵی ٢٠٢١ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئوسترالیا و به‌ریتانیا، بۆ دابینكردنی ژێرده‌ریاییه‌كانی (غواص) ئه‌مه‌ریكا، و به‌ریتانیا بۆ كانبێرا كه به‌هێزی ئه‌تۆمی كار ده‌كه‌ن .
وه‌زیری به‌رگریی ئوسترالیا به وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه حكوومه‌تی ئوسترالیا له نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠٢٣دا، مۆدێلی ئه‌و ژێرده‌ریاییانه ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه به‌نیازه بیانكڕێت دوای كۆتاهاتنی گرێبه‌ستێكی گه‌وره له‌گه‌ڵ فڕه‌نسا. وه‌زیره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه خشته‌ی گه‌یاندنیان ده‌بێته هۆكارێكی كارا و گرنگ له بڕیاره‌كه‌ی كانبێرا.
ئەو له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: بارودۆخه‌كه پێوه‌ست نابێت ته‌نیا به پرسیارێكی دیاریكراو كه كام ژێرده‌ریایی هه‌ڵده‌بژێرین، به‌ڵكو پرسیاری تریش ده‌بێت كه ئایا خێرا ده‌بێت و بۆشایی له تواناكانیاندا دروست ده‌بێت؟ .
ژێرده‌ریاییه‌كان كه به‌هێزی ئه‌تۆمی كار ده‌كه‌ن، ده‌توانن ڕێ به ئوسترالیا بده‌ن به‌شێوه‌یه‌كی دزێوتر له دژی چین كار بكات.