یاریزانی یانه‌ی ئۆرنبێرگ، ڤلادیمێر سیچێڤۆی، لە یاریی تیپه‌كه‌ی له خولی نایابی رووسیا به‌رانبه‌ر یانه‌ی سۆچی، داوای هاوسه‌رگیری له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كرد.
ئێواره‌ی شه‌موو یه‌كی تشرینی یه‌كه‌م و له قۆناغی 11ی خولی نایابی ڕووسیا، ئۆرنبێرگ و سۆچی رووبه‌ڕووبونه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بوو ڤلادیمێر سیچێڤۆی یاریزانی ئۆرنبێرگ، دوای ئەوەی گۆڵی سێیەمی بۆ تیپەکەی لە کۆتا خولەکی گێمی یەکەمدا لە لێدانی سزا تۆمارکرد، چووه ناو هانده‌ران و به چەپکە گوڵێک و ئه‌لقه‌یه‌ك، داوای هاوسه‌رگیری له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كرد، ئه‌ویش دوای نازكردنێكی كلاسیكی، سیچێڤۆی له باوه‌ش كرد و رازیی بوو.
ڤلادیمێر سیچێڤۆ دڵی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا، جگه له‌وه‌ش ده‌بوو به هۆی ئه‌م كاره‌ی كارتی زه‌ردی دووه‌م وه‌ربگرێت، دوای ئه‌وه‌ی له خوله‌كی 31 كارتی یه‌كه‌می وه‌رگرتبوو، به‌ڵام ناوبژیوان خۆشیی یاریزانه‌كه‌ی تێك نه‌دا و كارته‌كه‌ی پێ نه‌دا.
جێی باسه تیپه‌كه‌ی زاوا به 4-1 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه.