دوو رۆژه شه‌پۆلی خۆپێشاندانه‌كانی ئێران په‌لی هاویشتووه‌ته ناو زانكۆكان، ژماره‌ی ئه‌و زانكۆیانه‌ی كه خۆپێشاندانیان تێدا ده‌كرێ یان خوێندنیان بایكۆت كردووه، رۆژ به رۆژ زیاد ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دووی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر، خۆپێشاندان له زانكۆكانی ئیسفه‌هان و تاران و ژماره‌یه‌ك له شاره گه‌وره‌كانی ئێرانی ده‌ستی پێ كردووه . ئێسته له زانكۆی فیرده‌سی مه‌شهه‌د خۆپێشاندانه و به‌گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی بڵاو كراونه‌ته‌وه، له زانكۆكانی كرماشان، شیراز و نه‌جه‌ف ئابادیش خۆپێشاندان ده‌ستی پێ كردووه.
جگه له زانكۆكانی ئیسفه‌هان له شاره‌كه، شوفێرانی بارهه‌ڵگریش ده‌ستیان به مانگرتن كردووه و خه‌ڵكیش له گه‌ڕه‌كی شاپووری نوێی شاره‌كه رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان.
خوێندكاران له گرنگترین و گه‌نجترین و هوشیارترین توێژی كۆمه‌ڵگه‌ن، ده‌توانن گڕوتینێكی زیاتر به شه‌پۆلی ناڕه‌زایی ببه‌خشن.
دروشمی خوێندكاران له دژی كۆی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامییه و زیادبوونی ژماره‌ی خوێندكاران و هاتنیان بۆ ریزی خۆپێشانده‌ران، مایه‌ی دڵخۆشییه چونكه خوێندكاران له گرنگترین و گه‌نجترین و هوشیارترین توێژی كۆمه‌ڵگه‌ن، ده‌توانن گڕوتینێكی زیاتر به شه‌پۆلی ناڕه‌زایی ببه‌خشن.
په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دامه‌زراوه جیاوازه‌كانی ئێران، له كۆبوونه‌وه‌ی چڕدان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن رێكارێك بدۆزنه‌وه كۆتایی به خۆپێشاندانه‌كان بێنن.
ئه‌مڕۆ خۆپێشاندانه‌كانی ئێران له كاتێكدا درێژه‌یان پێ ده‌درێت كه دوێنێ شه‌موو، گه‌وره‌ترین مانگرتن له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و زۆرترین خۆپێشاندانیش له شاره‌كانی تری ئێران به‌ڕێوه چوو.
هاوكات له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش بڕیاره له پاریس خۆپێشاندانێكی گه‌وره بۆ پاڵپشتیكردن له داوا ره‌واكانی خه‌ڵكی ئێران به‌ڕێوه بچێت.
ژینا "مه‌هسا" ئه‌مینی كه خه‌ڵكی سه‌قز بوو، له 13ی ئه‌یلوول له‌گه‌ڵ براكه‌ی بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت و سه‌عاتێك دوای گیران به بێهۆشی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ ژینا له كاتی گواستنه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب له رێ له سه‌ری دراوه، بۆیه تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه.
رۆژی شه‌موو 17ی مانگ به به‌شداریی هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی سه‌قز، ته‌رمی ژینا به‌خاك سپێرا. رۆژی دووشه‌م 19ی مانگ مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه چوو و له یه‌كی تشرتینی یه‌كه‌میش دوای كه‌متر له دوو هه‌فته، دووه‌م گه‌وره‌ترین مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، تا ئه‌م ساته‌ش خۆپێشاندان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران درێژه‌ی هه‌یه.