زۆر له شۆفێران كێشه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه له كاتی هه‌ڵكردنی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان، هه‌ر چۆن پێ له سكلێته‌ر ده‌نێن هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نییه، نه ئۆتۆمبێله‌كه ده‌نگێك ده‌رده‌كات و نه گێچ به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌م كێشه‌یه چییه و له چییه‌وه دروست ده‌بێ، شاره‌زایه‌ك وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
وه‌ستا ته‌مه‌ن شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ "وشه" گوتی، با له پێشدا بزانین سكلێته‌ر له جۆری كاره‌بایی چییه و چۆن كار ده‌كات، ناوه زانستییه‌كه‌ی سكلێته‌ر ''accelerator pedal position sensor''ـه، ئه‌م هه‌سته‌وه‌ره شوێنه‌كه‌ی له‌سه‌ر كۆتایی به‌شی سكلێته‌ری به‌نزینه كه كاری ناردنه‌وه‌ی سیگناڵه بۆ''ECM''، پاشان ''ECM'' فه‌رمان ده‌كات به زمانه‌ی مله‌به‌خ ''throtle valve'' بۆ كردنه‌وه‌ی زمانه‌كه به بڕی ویستراو، تا له‌ڕێی كردنه‌وه‌ی زمانه‌ی مله‌به‌خه‌وه بڕی پێویست سووته‌مه‌نی بگاته نۆزڵه‌كان له‌وێشه‌وه بۆ ژووری سووتان.
دەبێ بزانرێت کێشەکە میکانیکییە یان کارەباییە بۆ ئەوەی چارەسەری گونجاوی بۆ بکرێت
ئه‌وه‌یشی گوت كه ئه‌م هه‌سته‌وه‌ره وه‌ك هه‌موو به‌شه‌كانی تری ئۆتۆمبێل دووچاری كێشه‌ی میكانیكی و كێشه‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێته‌وه، له‌كاتی هه‌بوونی كێشه‌ی میكانیكی وه‌ك شكان و درز و خواربوون، شۆفێر یا كه‌سی ته‌كنیككار ده‌توانێ به‌چاو بیبینێ و هه‌ستی پێ بكات، به‌ڵام له‌كاتی هه‌بوونی كێشه‌ی ئه‌لیكترۆنی وه‌ك پچڕانی وایه‌ر و تێكچوونی هه‌سته‌وه‌ره‌كه و بچڕانی پێوه‌ندی به''ecm''ه‌وه، ته‌نیا له‌ڕێی كۆمپیوته‌ره‌وه كێشه‌كه و جۆری كێشه‌كه دیاری بكرێ.
له كاتی تێكچوونی ئه‌م هه‌سته‌وه‌ره چه‌ند نیشانه‌یه‌ك به ده‌رده‌كه‌ون، وه‌ك "نه‌مانی سكلێته‌ر به یه‌كجاری یان جارجار، تێر نه‌كردنی به‌نزین، بزوێنه‌ر به‌شێوه‌ی ئاسایی كار ناكات له سلۆلی و هه‌ندێك جاریش پێویست به پڕۆگرامكردنه‌وه ده‌كات". ته‌مه‌ن وای گوت.
بۆیه له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته كه‌سانی شاره‌زا بیبینن و كێشه‌كه دیاری بكه‌ن، كه ئایا كێشه‌كه ئه‌لیكترۆنییه یان میكانیكییه و به‌گوێره‌ی حاڵه‌ته‌كه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.