توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاشكرای كردووه كه به‌بێ ماده‌ی كافاین، ده‌توانی ڕۆژانه قاوه بخۆیته‌وه، جا چی به‌شێوه‌ی هاڕاو بێت كه له ئاماده‌كردنی ده‌كوڵێنرێت، یان خێرا بتاوێندرێته‌وه، یاخۆ بێ ماده‌ی كافاین بێت، خواردنه‌وه‌ی دوو یان سێ كووپ قاوه له ڕۆژێكدا، ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئوسترالی ده‌بێته هۆی درێژبوونی ته‌مه‌ن .
پرۆفیسۆر پیته‌ر كیستله‌ر نووسه‌ری سه‌ره‌كیی توێژینه‌وه‌كه گوتوویه‌تی، توێژینه‌وه‌كه له‌باره‌ی قاوه وردكراوه‌كانی بێ كافاین و قاوه خێراكان بوو، ده‌ركه‌وتووه ڕێژه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان و مردن به‌هۆی نه‌خۆشیی دڵ و خوێنبه‌ره‌كانه‌وه، كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌پێی ئه‌وه‌ی كه نیورۆساینس نیوز ڕاپۆرتی كردووه، به پشتبه‌ستن به گۆڤاری ئه‌وروپی بۆ خۆپارێزی له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ .
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه خواردنه‌وه‌ی قاوه به‌شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ند، چی قاوه‌ی خێرا بێت یان قاوه‌ی بێ كافاین بێت، ده‌توانرێ به به‌شێك له شێوازێكی ته‌ندروستی خواردنه‌وه هه‌ژمار بكرێت .
له هه‌مان كاتدا پرۆفیسۆر كیستله‌ر ڕوونی كرده‌وه، ماده‌ی كافاین ناسراوترین پێكهاته‌ی قاوه‌یه، به‌ڵام جگه له‌وه زیاتر له 100 پێكهاته‌ی بایه‌لۆجی تێدایه. ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌و پێكهاتانه به‌بێ بوونی ماده‌ی كافاین، ده‌توانێ به‌رپرس بێت له دروستكردنی پێوه‌ندییه‌كی ئه‌رێنی له نێوان خواردنه‌وه‌ی قاوه و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان، مه‌ترسیی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه له‌و كه‌سانه‌ی كه رۆژانه دوو بۆ سێ كووپ قاوه‌ی بێ كافاین یاخۆ وردكراو ده‌خۆنه‌وه، ئه‌وا به ڕێژه‌ی 6% تا 20% ، نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه به به‌راورد به‌وانه‌ی كه نایخۆنه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆكاری درێژبوونی ته‌مه‌ن .