پیاوێكی ئه‌مه‌ریكی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له ویلایه‌تی بنسلڤانیا، بۆ پشووی هه‌فتانه‌یان ده‌چنه سه‌ر ده‌ریا و له كاتی نانخواردندا كه ده‌یه‌وێ هێلكه شه‌یتانۆكه‌یه‌ك بخوات، مروارییه‌كی تێدا ده‌دۆزێته‌وه كه نرخه‌كه‌ی زیاتر له چوار هه‌زار دۆلار بووه.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م یه‌كی تشرینی یه‌كه‌م، هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ناوی پیاوه‌كه‌ی به "سكۆت ئۆڤه‌رڵاند" ناو بردووه كه بۆ پشووی هه‌فتانه‌ی، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی ده‌چنه سه‌ر ده‌ریا، له‌وێ خه‌ریكی نانخواردن ده‌بن و له‌ناو خواردنه‌كه‌یاندا هێلكه شه‌یتانۆكه‌یش هه‌بووه، ویستوویه‌تی یه‌ك دانه‌ی لێ بشكێنێت و بیخوات، كه‌چی مروارییه‌كی گرانبه‌های تێدا دۆزیوه‌ته‌وه.
كه‌ناڵی "فۆكس فایف نیوز" له‌سه‌ر زاری سكۆت بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كاتێك ویستم هێلكه شه‌یتانۆكه‌كه بشكێنم و بیخۆم، ده‌بینم به‌ردێكی بچووكی تێدایه، كه سه‌رنجی زیاترم دا، ده‌بینم مروارییه و بریقه‌ی هه‌یه.
زیاتر گوتوویه‌تی له‌وكاته‌دا قسه‌م نه‌كرد و دواتر مروارییه‌كه‌م پێشانی كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆر دا، ده‌ركه‌وت مروارییه‌كی گرانبه‌هایه و دواتریش به چوار هه‌زار و 71 دۆلار فرۆشتم.
دواتریش سكۆت گوتوویه‌تی، ئێمه بۆ پشوو و به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش چووینه ئه‌و شوێنه، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌مان نه‌ده‌كرد تووشی ئه‌و مروارییه بین كه دڵم پێی خۆشه.