ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه ئاشكرابوو كه له تاران رۆڵیان هه‌بوو له گرتنی ژینا ئه‌مینی، ئه‌و كچه كورده سه‌قزییه‌ی دوای سێ رۆژ له گرتنی، ته‌رمه‌كه‌ی راده‌ستی خێزانه‌كه‌ی كرایه‌وه.
ته‌له‌ڤزیۆنی
ئیران ئینته‌رناشناڵ بڵاوی كرده‌وه، گرووپی "به‌كدۆر" كه گرووپێكی هاككه‌ره، توانیویانه ده‌ستیان به زانیاری باوه‌ڕپێكراو له‌باره‌ی ئه‌و گرووپه بگات كه له 13ی مانگی ئه‌یلوول رۆڵیان هه‌بوو له گرتنی ژینا ئه‌مینی له مێترۆی تاران.
ئه‌و رۆژه ئه‌مینی له‌گه‌ڵ براكه‌ی بۆ مه‌به‌ستی سه‌ردانی خزمان و هه‌ندێك كاری تایبه‌تی خۆیان سه‌ردانی تارانیان كردبوو، به‌ڵام له مێترۆ پۆلیسی ئاداب-ئیرشاد پێشیان پێ ده‌گرێت.
هاككه‌ره‌كان وێنه و ناسنامه‌ی فه‌رمانده‌ی گرووپه‌كه‌ی پۆلیسی ئاداب-ئیرشاد و پۆلیسێكی پیاو و دوو پۆلیسی ژنیان ئاشكرا كردووه.
عینایه‌توڵا ره‌فیعی له‌دایكبووی 1970 كه خه‌ڵكی پارێزگای زه‌نجانه، فه‌رمانده‌ی تیمه‌كه بووه كه ئه‌و رۆژه چالاكییه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه.
عه‌لی خۆشناموه‌ند له‌دایكبووی 1995 یه‌كێك بووه له پۆلیسه مه‌یدانییه‌كان و له رووداوه‌كه‌دا رۆڵی هه‌بووه له گواستنه‌وه‌ی ژینا ئه‌مینی بۆ ناو ئۆتۆمبێلی پۆلیس. ئه‌و خه‌ڵكی گوندی خۆشناموه‌ندی سه‌ربه شارۆكه‌ی كوهده‌شته كه كه‌وتووه‌ته باشووری پارێزگای لوڕستان.
له رووداوه‌كه‌دا رۆڵی هه‌بووه له گواستنه‌وه‌ی ژینا ئه‌مینی بۆ ناو ئۆتۆمبێلی پۆلیس
په‌ره‌ستو سه‌فه‌ری له‌دایكبووی 1986 خه‌ڵكی كرماشان، ئه‌و كارمه‌نده‌ی پۆلیس بووه كه له شه‌قام پێشی به ژینا ئه‌مینی گرتووه و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كردووه.
فاتیمه قوربان حوسێنی له‌دایكبووی 1995 و دانیشتووی تاران، كارمه‌ندێكی تری گرووپه‌كه‌یه كه ژینا ئه‌مینی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
پێویسته بگوترێ پێشتریش گرووپی هاككه‌ری ئیمام عه‌لی، نامه‌ی عه‌لی ئیمرائیی، دادوه‌ری لقی پێنجی دادگای ژماره‌ی 38 ی بڵاو كرده‌وه كه بۆ دكتۆر موحسینپوور سه‌رۆكی دادگاكه‌ی ناردبوو، ئه‌وان ئاشكرایان كردبوو كه له كاتی گرتنیدا، سه‌ری ژینا له شۆسته‌ی شه‌قام دراوه و هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه زیان به سه‌ری كه‌وتووه و دواجار مردووه.
رۆژی شه‌موو 17ی مانگ به به‌شداریی هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی سه‌قز، ته‌رمی ژینا به‌خاك سپێرا. رۆژی دووشه‌م 19ی مانگ مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه چوو و له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌میش دوای كه‌متر له دوو هه‌فته، دووه‌م گه‌وره‌ترین مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه چوو، تا ئه‌م ساته‌ش خۆپێشاندان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران درێژه‌ی هه‌یه.