پێش به‌ڕێوه‌چوونی یاریی ئه‌مڕۆی له خولی ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید پێكانی تیبۆ كۆرتوای گۆڵپارێزی سه‌ره‌كی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند.
ئەمڕۆ یەکشەم دووی تشرینی یه‌كه‌م، یانه‌ی ریال مه‌درید لە بەیاننامەیەکدا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی دەڵێت: دوای ئەو پشکنینانەی کە لەلایەن خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانی یانەکەوە بۆ تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی یانه‌كه‌مان ئەنجام درا، دەرکەوت کە تووشی پێكان بووه.
ئاماژەیان به‌وه‌ش كردووه، گەڕانەوەی کۆرتوا بۆ یارییەکان، بەندە بە خێرایی چاکبوونەوەی لە پێکانه‌كه‌ی.
هەروەها یانەی ریال مەدرید لە یارییەکەی ئەمڕۆدا له تواناكانی "لۆکاس ڤاسکێز و لۆکا مۆدریچ"بێ به‌شه، به‌ڵام کەریم بنزێما دوای چاکبوونەوەی لە پێکان، گەڕاوه‌ته‌وه پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی.
ریال مه‌درید ئه‌مشه‌و سه‌عات 22:00 له گه‌ڕی حه‌وته‌می لالیگا، له یاریگه خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئۆساسۆنا ده‌بێته‌وه.
یانه‌ی شاهانه له شه‌ش یاریی رابردوودا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه و ئێسته به 18 خاڵ به شێوه‌ی كاتی له پله‌ی دووه‌مه.