ئەستێرەی پۆڵەندی رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی ناوی خۆی بە پیتی زێڕین لە مێژووی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا نووسیوە، ئێسته‌ش له پێش هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ی پێشووی خوله‌كه رۆناڵدۆ و مێسییه.
شه‌وی رابردوو بارسا به گۆڵێكی لێڤاندۆڤسكی له یانه‌ی ریال مایۆركای برده‌وه.
تۆڕی "ئۆپتا" بۆ ئاماره‌كان بڵاوی كرده‌وه، لێڤاندۆڤسکی بووە خێراترین یاریزان لە سەدەی 21دا 9 گۆڵی لە خولەکەدا تۆمار کردبێت، بەو پێیەی لە 7 یاریی یەکەمی خوله‌كه‌دا له‌م وه‌رزه، لە 18 لێدانی بۆ گۆڵ، 9 گۆڵی تۆمار كردووه.
رۆبێرت لێڤاندۆڤسکیی تەمەن 32 ساڵان، کە هاوینی رابردوو لە یانەی بایرن میونشنەوە پێوەندیی بە یانەی بارسێلۆناوه كرد، هاته پێش لیۆنێل مێسیی ئه‌ستێره‌ی پێشووی بارسێلۆنا و رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پێشووی ریال مه‌درید و گۆڵكاری مێژوویی یانه‌كه، چونكه ئه‌وان پێشتر نه‌یانتوانیوه به‌و خێراییه 9 گۆڵ له ده‌ستپێكی وه‌رزه‌كاندا تۆمار بكه‌ن.
لێڤاندۆڤسكیی پۆڵه‌ندی، ئێسته پێشه‌نگی گۆڵكارانی خولی ئیسپانیایه.