یەكێتی خۆی لە لێدوانی كچەكەی جەبار فەرمان بێدەنگ كرد

:: PM:06:41:02/10/2022 ‌
هێشتا، یەكێتی نیشتمانی كوردستان، وەڵامی لێدوانەكەی بلێسە جەبار فەرمانی لەبارەی كردارەكانی باوكی نەداتەوە كە چەندان تاوانكاری لەسەردەمی شەڕی ناوخۆ ئەنجام داوە و بۆ مێژوو، ئێستە لە كتێبی بارزانی و بزووتنەوەی رزگاریخوازی كورد ئاشكرا كران. 

دوێنی بلێسە جەبار فەرمان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی ددانی بەوە داناوە كە باوكی تاوانكاری كردووە، بەڵام وەك ئەو گوتی" هەموو كردارەكانی جەبار فەرمان بە بڕیاری جەلال تاڵەبانی و مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بووە".

هەر چەندە لە مێژوودا ناوی جەبار فەرمان وەك تاوانكارێكی سەرەكی هاتبوو، بەڵام سەرۆك بارزانی لە كتێبی بارزانی و بزووتنەوەی رزگاریخوازی كورد، بە تەواوی تاوان و فێڵەكانی لێ‌ ئاشكرا كردووە. 

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بەرانبەر لێدوانەكانی بلێسە جەبار فەرمان بێدەنگن، لەكاتێكدا تاڵەبانی تۆمەتبار دەكات بەوەی كە ئەو فەرمانی بە باوكی كردەوە تاوانەكان بكات.

یەكێك لەو تاوانانەی كە سەرۆك لە كتێبەكەیدا باسی دەكات ئەوەیە كە جەبار فەرمان تەنیا بە بلۆك، 70 پێشمەرگەی پارتی شەهید كردووە. 


 



وشە - وشه‌