بریكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، پڕۆسه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی زانكۆلاین ته‌واو بووه و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ناوه‌كان یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه به جۆرێك، ئه‌مساڵ هه‌موو قوتابیان له زانكۆ و په‌یمانگاكان وه‌رده‌گیرێن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م دووی ئۆكتۆبه‌ر، عه‌بدولفه‌تاح عه‌بدولڕه‌زاق، بۆ "وشه" گوتی، دوای ته‌واوبوونی زانكۆلاین، ئێسته كار له‌سه‌ر ناوه‌كان ده‌كرێت كه داواكاریان بۆ زانكۆ و په‌یمانگاكان پێشكه‌ش كردووه.
روونیشی كرده‌وه كه قوتابیه‌كان به‌پێی ئیستیحقاقی خۆیان له زانكۆ و په‌یمانگاكان وه‌رده‌گیرێن كه نزیكه‌ی 36 هه‌زار قوتابی و به‌شێكیشی هی ساڵی ڕابردوو مابوو بۆیان هه‌بوو فۆرمی زانكۆلاین پربكه‌نه‌وه.
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی گوتی، كورسیمان بۆ هه‌موو قوتابیان به زیاده‌وه هه‌یه، به‌ڵام ڕه‌نگه به‌شێك له قوتابیان خواستی زانكۆ ئه‌هلییه‌كانیان هه‌بێت، به‌ڵام له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ناوه‌كان یه‌كلا ده‌كرێنه‌وه.
وشه/ بڵند ئیبراهیم