مستەفا كازمی سەردانی هەولێر دەكات

:: PM:09:57:02/10/2022 ‌

بڕیارە سبەی دووشەم مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی هەولێری پایەتەخت بكات، لەگەڵ سەركردایەتی كورد چەند پرسێكی گرنگ پێوەست بە دۆخی عێراق و بۆردمانەكانی دوایی ئێران بۆ ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان باس بكات.

خدر مەنتك، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە "وشە"ی گوت، بڕیارە سبەی كازمی سەردانی هەولێر بكات، لەگەڵ سەركردایەتی كورد تاوتوێی چەند پرسێكی گرنگ پێوەست بە دۆخی عێراق و ئەو تەنگژە سیاسییەی هەیە بكات، جگە لە بۆردمانەكانی دوایی ئێران بۆ ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان.

ئێستە عێراق بە دۆخێكی زۆر هەستیاردا تێپەڕ دەبێت، لەلایەك ناكۆكیی هێزە سیاسییەكان گەیشتووەتە ئاستێكی زۆر پێشكەوتوو و بەتەواوەتی دەرگەی كفتوگۆ لە نێوانیان داخراوە، بەتایبەتی لەناو ماڵی شیعەدا، لەلایەكی تر ئەگەری تەقینەوەی جەماوەری و دەست پێكردنەوەی خۆپێشاندانەكان هەیە، كە وای كردووە لە بەغدای پایەتەخت رێوشوێنی توندی تەناهی وەربگیرێت.
 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل