ئه‌مه‌ریكا پیرۆزبایی له عێراق ده‌كات و رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان پشتیوانی ئارامی و ته‌ناهی و پێشكه‌وتنی عێراق ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م سێ تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر، باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و رای گه‌یاندووه، به‌بۆنه‌ی رۆژی سه‌ربه‌خۆیی عێراق، پیرۆزبایی له گه‌له‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ریكا دووپاتی ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ گه‌لی عێراق ده‌وه‌ستن و پشتیوانی ئارامی و ته‌ناهی و پێشكه‌وتنی عێراق ده‌كه‌ن.
90 ساڵه عێراق سه‌ربه‌خۆیی خۆی به ده‌ست هێناوه و له ژێر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌كان رزگار بووە.
هاوكات دوێنێ شه‌و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌وباره‌یه‌وه په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و گوتوویه‌تی، له‌م رۆژه‌دا یادی خه‌باتی نیشتمانی گه‌له‌كه‌مان له پێناو دیموكراسی و سه‌ربه‌خۆیی و چه‌سپاندنی ئازادی دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.