بۆ ده‌یه‌م رۆژ تۆپبارانی ره‌ز و باخ و گوند و كوێستانه‌كانی سه‌رسنووری هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وامه و زیانێكی زۆری مادی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام زیانی گیانی نه‌بووه.
ئیحسان چه‌له‌بی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سیده‌كان، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌م سێی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر، سوپای پاسداران له تۆپبارانه‌كانی به‌رده‌وامه و هه‌ریه‌ك له كوێستانه‌كانی به‌ربزین، سه‌قه‌ر و هۆرنه‌ی كردووه‌ته ئامانج.
ئه‌و روونی كرده‌وه، له ماوه‌ی ئه‌و 10 رۆژه‌دا تۆپباران هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه، به‌ڵام زیانێكی زۆر مادی به ناوچه‌كه گه‌یاندووه. ره‌ز و باخی خه‌ڵك سووتاوه و ئاژه‌ڵدار و جووتیار و كاسبكاران به ته‌واوی له دوو كوێستان دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گیانیان پارێزراو بێت.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا شه‌ش گوند چۆڵیان كردووه و دوو قوتابخانه‌ش به‌هۆی ئه‌م هێرشانه داخراون.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا شه‌ش گوند چۆڵیان كردووه و دوو قوتابخانه‌ش به‌هۆی ئه‌م هێرشانه داخراون.
له‌باره‌ی سنووربه‌زاندنی سوپای پاسداران، ئه‌و به‌رپرسه ئیدارییه‌ی سیده‌كان روونی كرده‌وه، هیچ پێشڕه‌وییه‌ك له‌لایه‌ن سوپای پاسداران نه‌بووه، ته‌نیا له دوو شوێنی جیواواز كه یه‌كێكیان مه‌یدانه له نزیك شنۆ، ئه‌وه‌ی تریان سه‌قه‌ره تۆپخانه‌یان دامه‌زراندووه و هه‌ڕه‌مه‌كی كوێستانه‌كانیان كردووه‌ته ئامانج. هاوكات فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی ئێران به‌رده‌وام به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه.
رۆژی چوارشه‌م 28ی ئهیلوول/سێپته‌مبه‌ری 2022، كۆماری ئیسلامیی ئێران به درۆنی بۆمبڕێژكراو و مووشه‌كی دوورهاوێژ، ده‌ستی به بۆردمانی حزبی دیموكرات له كۆیه، پارتی ئازادی كوردستان له پردێ و كۆمه‌ڵه‌كان له زڕگوێز كرد. بۆردمانه‌كه چه‌ند سه‌عاتێك به‌رده‌وام بوو، ده‌یان شه‌هید و برینداری لێ كه‌وته‌وه و سه‌تان خه‌ڵكی سڤیل ژیانیان كه‌وته مه‌ترسییه‌وه و ماڵه‌كانیان چۆڵ كرد، دواتر ئێران به‌فه‌رمی وه‌ك چالاكی خۆی ڤیدیۆكه‌ی بڵاو كرده‌وه. ئه‌وه دووه‌م جاره ئێران به قورسی و به مووشه‌ك باره‌گای حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته ئامانج.