بڕیاره سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له‌باره‌ی دۆخی عێراق به ئاماده‌بوونی جێنین بلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌و وڵاته كۆ ببێته‌وه.
سبه‌ی سێشه‌م چواری ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی دواین پێشهاته‌كانی عێراق، سه‌عات پێنجی ئێواره به ئاماده‌بوونی جێنین بلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری عێراق (یۆنامی) كۆ ده‌بێته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاره له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك قسه بكه‌ن، له‌وانه بۆردمانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی حزبه كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، بۆردمانه‌كانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باره‌گاكانی په‌كه‌كه، پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، به‌رده‌وامی له گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی به‌غدا، هێرشی به‌رده‌وام بۆ سه‌ر نوێنه‌رایه‌تی و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له به‌غدا، له‌گه‌ڵ چه‌ند ته‌وه‌رێكی تر.
ڕۆژی هه‌ینی 30ی ئه‌یلوول، ئیخڵاس دلێمی په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له لێدوانێكیدا بۆ "شه‌فه‌ق نیوز" ڕای گه‌یاند، "ئێسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشه‌وه، به‌ره‌و به نێوده‌وڵه‌تیكردنی ئه‌م پرسه هه‌نگاو ده‌نێت، به‌مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییانه‌ی ئێران بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه".
رۆژی چوارشه‌م 28ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022، كۆماری ئیسلامیی ئێران به درۆنی بۆمبڕێژكراو و مووشه‌كی دوورهاوێژ، ده‌ستی به بۆردمانی حزبی دیموكرات له كۆیه، پارتی ئازادی كوردستان له پردێ و كۆمه‌ڵه‌كان له زڕگوێز كرد. بۆردمانه‌كه چه‌ند سه‌عاتێك به‌رده‌وام بوو، ده‌یان شه‌هید و برینداری لێ كه‌وته‌وه و سه‌تان خه‌ڵكی سڤیل ژیانیان كه‌وته مه‌ترسییه‌وه و ماڵه‌كانیان چۆڵ كرد، دواتر ئێران به‌فه‌رمی وه‌ك چالاكی خۆی ڤیدیۆكه‌ی بڵاو كرده‌وه. ئه‌وه دووه‌م جاره ئێران به قورسی و به مووشه‌ك باره‌گای حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته ئامانج.