دوای یه‌كسانبوونی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ ئۆساسۆنا، یانه‌ی بارسێلۆنا له پله‌ی یه‌كه‌می خولی ئیسپانیا مایه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای زیاتر له دوو ساڵه یه‌كه‌مجاره پێشه‌نگی لالیگا به‌ده‌ست تیپه كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌وه بێت.
شه‌وی رابردوو له گه‌ڕی حه‌وته‌می لالیگا، ریال مه‌درید له یاریگه‌ی خۆیدا نه‌یتوانی بردنه‌وه تۆمار بكات و به 1-1 گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئۆساسۆنا یه‌كسان بوو.
به‌م ئه‌نجامه زنجیره بردنه‌وه‌كانی ریال مه‌درید وه‌ستا و نه‌یتوانی پله‌ی یه‌كه‌م له بارسێلۆنا وه‌ربگرێته‌وه.
بەم یەکسانبوونە ریال مەدرید ژماره‌كانی خاڵه‌كانی 19 خاڵه، كه هه‌مان ژماره‌ی خاڵه‌كانی بارسایه، به‌ڵام تیپه كه‌ته‌لۆنییه‌كه به جیاوازی گۆڵ له پله‌ی یه‌كه‌مه.
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاوی كردنه‌وه، یانەی بارسێلۆنا دوای 833 رۆژ گەڕایەوە لووتكەی خولەكە.
دواجار كه بارسا له پێشه‌نگی لالیگا بووبێت، له 21ی حوزەیرانی 2020 بوو، کاتێک بە سەرکردایەتی کیکی سێتین بەرانبەر سێڤیلیا بە ئەنجامی 0-0 یەکسان بوو، دواتر ریال مەدرید بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ لە ریال سۆسیدادی بردەوە.
ریال مه‌درید له‌م وه‌رزه‌دا یه‌كه‌م یارییه ناتوانێت بیباته‌وه، له شه‌ش یاریی رابردووی لالیگا بردنه‌وه‌ی تۆمار كردبوو، هه‌روه‌ها دوو سەرکەوتنی له چامپیۆنزلیگ بەسەر سێڵتیکی سكۆتله‌ندی و لایپزیگی ئەڵمانیا تۆمار كردووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه جامی سوپەری ئەوروپای به‌ده‌ست هێنا، كاتێك له ئینتراخت فڕانکفۆرتی ئه‌ڵمانی برده‌وه.