راپۆرتێکی رۆژنامه‌وانی بەهای راسته‌قینه‌ی گواستنەوەی ئێرلینگ هالاندی نەرویجی لە یانەی بۆروسیا دۆرتموندەوە بۆ یانەی مانچێستەر سیتی ئاشكرا كرد.
فابریزیۆ رۆمانۆ، پسپۆڕی گواستنەوەی یاریزانان و راهێنەران لە ئەوروپا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "توویتەر" نووسیویەتی: "مانچێستەر سیتی تەنیا 60 ملیۆن یۆرۆی داوە بۆ مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئێرلینگ هالاند لەگەڵ بۆروسیا دۆرتموند، نەك 80 یان 75 ملیۆن یۆرۆ".
هه‌روه‌ها ئاشكرای كردووه "لە گرێبەستەکەدا "عموله – پاداشت له بری گواستنه‌وه"یش هەبوو، بەڵام دادپەروەرانەیە بڵێین ئەمە بۆ گرێبەستە گەورەکان ئاساییە".
به پێی زانیارییه‌كانی فابریزیۆ رۆمانۆ، هالاند مووچەی هه‌فتانه‌ی 375 هه‌زار پاوه‌ند لەگەڵ مانچێستەر سیتی وه‌رده‌گرێت، كه وەک مووچه‌ی هاوکارەکەی "کیڤن دی برۆین"ـه.
هالاند كه ئه‌م هاوینه له دۆرتمونده‌وه رووی كرده مان سیتی، تا ئێسته له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌كاندا 17 گۆڵی تۆمارکردووە و 3 ئەسیستیشی کردووە و باشترین ئاست پێشكه‌ش ده‌كات.