ژماره‌ی شه‌هیدانی خۆپێشاندانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، گه‌یشتووه‌ته 23 كه‌س و هه‌زار و 138 كه‌سی تریش بریندار بوون.
رێكخراوی مافی مرۆڤی
هه‌نگاو، پۆلێنبه‌ندیی شه‌هیدانی خۆپێشانده‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی كردووه و راپۆرته‌كه ده‌ری ده‌خات، شنۆ زۆرترین قوربانی داوه.
به‌پێی ئاماره‌كه شنۆ چوار شه‌هیدی هه‌بووه به ناوه‌كانی ئه‌مین مه‌عرفه‌ت ته‌مه‌ن 16 ساڵ، میلان حه‌قیقی، سه‌دره‌دین لێتانی، عه‌بدولسه‌لام قادر گه‌ڵوان. ژماره‌ی شه‌هیدانی خۆپێشانده‌ر له شاره‌كانی تری كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ن كه له خواره‌وه ئاماژه‌ی پێ كراوه.
ورمێ: فه‌رجاد ده‌روێشی، عه‌بدوڵا محه‌مه‌دپوور، دانش راهنهما
شائاباد: سه‌عید محه‌مه‌دی، ئه‌میر فوولادی ته‌مه‌ن 16 ساڵ و ئیمان محه‌ممه‌دی.
كرماشان: مینوو مه‌جیدی، ره‌زا شه‌هپه‌رنیا، ئه‌میر حوسێن به‌ساتی ته‌مه‌ن 15 ساڵ.
دیوانده‌ره: فوئاد قه‌دیمی و موحسین محه‌مه‌دی..
پیرانشار: زه‌كه‌ریا خه‌یاڵ ته‌مه‌ن 16 ساڵ و سه‌مه‌د به‌رگینیا.
سه‌قز: فه‌ره‌یدوون مه‌حموودی.
ئیلام: موحسین قه‌یسه‌ری.
دێولان: ره‌زا لوتفی.
قووچان: عه‌لی مزه‌فه‌ری سالانقوچ.
سونقوڕ، عه‌لیڕه‌زا فه‌تحی.
مه‌ریوان: موختار ئه‌حمه‌دی.
له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت
ژینا "مه‌هسا" ئه‌مینی كه خه‌ڵكی سه‌قز بوو، له 13ی ئهیلوول له‌گه‌ڵ براكه‌ی بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت و سه‌عاتێك دوای گیران به بێهۆشی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ ژینا له كاتی گواستنه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب له رێ له سه‌ری دراوه، بۆیه تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه.
رۆژی شه‌موو 17ی مانگ به به‌شداریی هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی سه‌قز، ته‌رمی ژینا به‌خاك سپێرا. رۆژی دووشه‌م 19ی مانگ مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه چوو و له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌میش دوای كه‌متر له دوو هه‌فته، دووه‌م گه‌وره‌ترین مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، تا ئه‌م ساته‌ش خۆپێشاندان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران درێژه‌ی هه‌یه.