ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی برینی قۆڵۆن ده‌بن، به ده‌ست سكچوونی به‌رده‌وام و ئاوسانی قۆڵۆنه‌وه ده‌ناڵێنن، ئه‌وه ته‌نیا نیشانه نییه بۆ نه‌خۆشییه‌كه، به‌ڵكو چه‌ندان نیشانه‌ی تری هه‌یه كه ده‌بێت بیزانین هۆكاری ئه‌م نه‌خۆشییه چییه و شێوازه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی چۆنن .
له كاتی هه‌وكردنی برینی قۆڵۆندا، چینه‌كانی ناوپۆشی ڕیخۆڵه‌گه‌وره كه پێی ده‌ڵێن (په‌رده‌ی چڵكدار) تووشی هه‌وكردن ده‌بن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌م حاڵه‌ته‌ی كه وا له ریخۆڵه‌گه‌وره ده‌كات پێی ده‌گوترێت قۆڵۆن . هه‌وكردن له ریخۆڵه‌گه‌وره‌دا ده‌بێته هۆی دروستبوونی برینی قۆڵۆن و به‌زۆری ماوه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه. ده‌كرێ توندی و نیشانه‌كانی له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر جیاواز بێت .
تا ده‌بێته هۆی لاوازی و ماندوویه‌تی
به‌پێی ئه‌وه‌ی "دۆیچه‌ڤێڵه" له ماڵپه‌ڕی "
T Online”ی ئه‌ڵمانی وه‌ریگرتووه، ده‌ڵێت نیشانه‌كانی پێوه‌ست به هه‌وكردنی قۆڵۆن له زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌كاندا به قۆناغ دێنه ئاراوه. به پله‌ی یه‌كه‌م نیشانه‌كانی هه‌وكردنی قۆڵۆن كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ڕیخۆڵه‌كان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌كرێت پێوه‌ندی به هه‌ندێك كاریگه‌ری لاوه‌كی هه‌بێت له جه‌سته‌دا وه‌ك پێست، چاو و بۆڕیی زراو .
له سه‌ره‌تای ئه‌م نه‌خۆشییه‌دا به‌زۆری دوا به‌شی قۆڵۆن تووشی هه‌وكردن ده‌بێت، واته له كۆمدا، له‌وێشه‌وه هه‌وكردنه‌كه بۆ به‌شه‌كانی تری قۆڵۆن بڵاو ده‌بێته‌وه. له هه‌ندیك حاڵه‌تدا هه‌وكردنه‌كه ده‌توانێت له 10 تا 20 سانتیمه‌تر له كۆتایی ڕیخۆڵه‌باریكه بڵاو ببێته‌وه .
نیشانه‌كانی هه‌وكردنی قۆڵۆن
ماڵپه‌ڕی "T Online" ده‌ڵێت، نیشانه‌كانی پێوه‌ست به نه‌خۆشییه‌كه زۆرجار به قۆناغ دێنه ئاراوه، هه‌روه‌ها توندییه‌كه‌ی له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ده‌گۆڕێت. هه‌ندێك له نه‌خۆشه‌كان تووشی هیچ جۆره ئاوسانێكی تایبه‌تمه‌ند نابن، كه ئه‌مه له هه‌میشه‌ییترین نیشانه‌كانه و به نزیكه‌ی 5%ی تووشبوواندا هه‌یه . ده‌كرێت نه‌خۆشه‌كه ته‌نیا ئه‌م نیشانه‌یه‌یی هه‌بێت كه دواتر بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ هیچ نیشانه‌یه‌كی تری لێ به‌ده‌ر ناكه‌وێت .
هه‌روه‌ها نیشانه تایبه‌ته‌كانی هه‌وكردنی قۆڵۆن به پله‌ی یه‌كه‌م، سكچوونێكی خوێناوییه یان سكچوونه‌كه له شێوه‌ی چڵمدایه، چه‌ند جارێك سكچوونه‌كه دووباره ده‌بێته‌وه، چونكه كرداری هه‌وكردنه‌كه چالاكه . هه‌روه‌ها زۆرجار نه‌خۆشه‌كان به‌ده‌ست ئازاری سكه‌وه ده‌ناڵینن كه له زۆر حاڵه‌تدا كاریگه‌ریی ئازاره‌كه، له‌سه‌ر به‌شی خواره‌وه‌ی چه‌پی سك ده‌بێت .
چه‌ند نیشانه‌یه‌كی تری هه‌وكردنی قۆڵۆن هه‌ن كه بریتین له جووڵه‌ی به‌رده‌وامی ڕیخۆڵه له كرداری هه‌رسكردندا،، هه‌روه‌ها له‌ده‌ستدانی ئاره‌زووی خواردن و ئاوسانی قۆڵۆن یان هه‌ستكردن به ئاوسانی ڕیخۆڵه.
به‌پێی توندیی نه‌خۆشییه‌كه، نیشانه‌كانی تریش ده‌كرێت ڕوو بده‌ن، وه‌ك تێكچوونی لێدانه‌كانی دڵ و دابه‌زینی كێش. هه‌روه‌ها ده‌توانێ گه‌شه‌ی ئاسایی و زیادبوونی كێشی منداڵان و هه‌رزه‌كاران تێكبدات. زۆرجار هه‌وكردنی درێژخایه‌ن و له‌ده‌ستدانی زۆری خوێن ده‌بێته هۆی كه‌می ئاسن، ده‌بێته هۆی زه‌ردبوون، ماندوویه‌تی و كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای كاركردن. هه‌روه‌ها هه‌وكردنی قۆڵۆن كاریگه‌ری لاوه‌كی له ده‌ره‌وه‌ی ڕیخۆڵه هه‌یه، ده‌كرێت له‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته كاریگه‌ریی نه‌رێنی دروست بكات وه‌ك جگه‌ر و بۆڕیی زراو و چاو و جومگه‌كان .
هۆكاره‌كانی هه‌وكردنی قۆڵۆن
هۆكاره‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه به‌ته‌واوی نه‌زانراون، به‌ڵام گریمانه ده‌كرێت كارلێكی ئاڵۆز ڕوو بدات، له‌وانه: ده‌كرێت بۆماوه‌یی بێت یان هه‌ستیاری به خۆراك، یاخۆ تێكچوونی سیستمی به‌رگریی له‌ش، یان هه‌بوونی میكرۆبی ڕیخۆڵه و هۆكاری ژینگه‌یی .
چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی قۆڵۆن
هه‌وكردنی قۆڵۆن چاره‌سه‌رییه‌كه‌ی به‌نده به حاڵه‌ته‌كه و توندیی هه‌وكردنه‌كه و چۆنێتیی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه له‌ناو ڕیخۆڵه‌دا . بۆ نموونه نه‌خۆشێك كه ته‌نیا له كۆمدا تووشی ده‌بێت و نیشانه‌كانی سووكن، به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز چاره‌سه‌ر ده‌كرێت له چاو نه‌خۆشێكی تووشبوو به هه‌وكردنی قۆڵۆن، كه نه‌خۆشییه‌كه له ته‌واوی ڕیخۆڵه‌یدا بڵاو بووه‌ته‌وه و تووشی ئازارێكی توند ده‌بێت .
چاره‌سه‌ری ده‌رمان و چاره‌سه‌ری تری بێ به‌كارهێنانی ده‌رمان هه‌یه. له به‌كارهێنانی ده‌رماندا پشت ده‌به‌سترێت به خواردنی حه‌ب، له حاڵه‌تیكدا ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه بارودۆخی باش نه‌بوو، ئه‌وا له ڕێی خوێنبه‌ره‌وه ده‌بێت به‌كاری بهێنێت، یاخۆ ده‌رمانی راسته‌وخۆی نه‌هێشتنی نه‌خۆشییه‌كه كه ئه‌مه‌ش ده‌كرێت بوونی نه‌خۆشییه‌كه زیاتر بهێڵێته‌وه، له‌وانه‌یه پێویست به نه‌شته‌رگه‌ری بێت بۆ ده‌رهێنانی قۆڵۆن و به‌ستنه‌وه‌ی ڕیخۆڵه‌باریكه به كۆمه‌وه.
له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری ناده‌رمانی واتا چاره‌سه‌ری سروشتی، ده‌كرێت په‌نا بۆ ڕاوێژكاری خۆراك ببرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت چی خۆراكێك ته‌ندروسته و زیانبه‌خشه بۆ نه‌خۆشه‌كه، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری ده‌روونیش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی باشتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و شتانه بكات كه به هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌وه تووشی ده‌بێت .