عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌و وڵاته، دوای 16 رۆژ له كوژرانی ژینا ئه‌مینی كه خۆپێشاندان ته‌واوی ئێرانی گرتووه‌ته‌وه، باسی كچه‌كه‌ی كرد و دیسان پرسه‌كه‌ی به‌لاڕێدا برد و وه‌ك هه‌موو رووداوێكی تر گرێی دا به ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌و ئه‌مڕۆ دووشه‌م سێی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر، عه‌لی خامنه‌یی له رێوڕه‌سمی زانكۆكانی تایبه‌ت به پێگه‌یاندنی ئه‌فسه‌رانی سوپا، وتارێكی پێشكه‌ش كرد. وه‌ك ئه‌وه‌ی تازه زانیبێتی ژینا ئه‌مینی له ئاكامی رووداوێكدا گیانی له ده‌ست داوه گوتی، "مردنی ئه‌و كچه گه‌نجه هه‌موومانی خه‌مبار كرد، به‌ڵام هی ئه‌وه نه‌بوو بێ لێكۆڵینه‌وه و چاوه‌ڕوانی ده‌ره‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه، ئێران ئاڵۆز بكرێت.''
ئه‌و هۆكاری سه‌ره‌كی خۆپێشاندانه‌كانی ئێرانی گرێ دا به ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا و باسی له‌وه‌ش كرد كه له به‌رانبه‌ر ئه‌و پیلانانه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتوو بوون. هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له سوپا و هێزه چه‌كداره‌كان كرد كه توانیویانه به باشی سه‌ركوتی خۆپێشانده‌ران بكه‌ن و گوتی، وه‌ك چۆن له رابردوودا ئه‌م جۆره خۆپێشاندانانه‌یان سه‌ركوت كردووه، له داهاتووشدا هه‌ر سه‌ركوتی ده‌كه‌ن.
رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران پێی وایه، ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل كاتێك ده‌بینن ئێران به‌و شێوه‌یه پێشكه‌وتووه، چاویان به پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌ڵنایه، بۆیه‌ش ده‌خوازن وڵاته‌كه ئاڵۆز بكه‌ن.
خامنه‌یی باسی له‌وه نه‌كرد ئێران بووه‌ته یه‌كێك له دواكه‌تووترین وڵاتانی دنیا و به‌های تمه‌ن بۆ نزمترین ئاستی مێژوویی دابه‌زیوه و دوو له‌سه‌ر سێی خه‌ڵكی وڵاته‌كه له هه‌ژاریدا ده‌ژین . ماده‌ی هۆشبه‌ر و كێشه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ته‌نگی به وڵاته‌كه هه‌ڵچنیوه و نرخی خۆراكیش ئه‌وه‌نده گران بووه، له توانای هه‌موو خێزانێكدا نییه سكی منداڵه‌كانی تێر بكات.
خامنه‌یی له كاتێكدا ئه‌و قسانه‌ی ده‌كرد خوێندكاران له زانكۆكان، دروشمی "بمرێ دیكتاتۆر" ده‌ڵێنه‌وه
ئه‌مڕۆ خامنه‌یی له كاتێكدا ئه‌و قسانه‌ی ده‌كرد كه خوێندكاران له زانكۆكان، دروشمی "بمرێ دیكتاتۆر" ده‌ڵێنه‌وه و به‌شێك له ئه‌فسه‌ره‌كانی ئه‌رته‌ش و ئه‌ستێره‌كانی وه‌رزش و هونه‌ر و ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كان، چوونه‌ته پاڵ خه‌ڵك و زۆربه‌ی توێژه جیاوازه‌كان و نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به‌یه‌كه‌وه ده‌نگیان هه‌ڵبڕیوه و داوای رووخانی رژێمه‌كه ده‌كه‌ن.
ژینا "مه‌هسا" ئه‌مینی كه خه‌ڵكی سه‌قز بوو، له 13ی ئه‌یلوول له‌گه‌ڵ براكه‌ی بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت و سه‌عاتێك دوای گیران به بێهۆشی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ ژینا له كاتی گواستنه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب له رێ له سه‌ری دراوه، بۆیه تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه.
رۆژی شه‌موو 17ی مانگ به به‌شداریی هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی سه‌قز، ته‌رمی ژینا به‌خاك سپێرا. رۆژی دووشه‌م 19ی مانگ مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه چوو و له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌میش دوای كه‌متر له دوو هه‌فته، دووه‌م گه‌وره‌ترین مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، تا ئه‌م ساته‌ش خۆپێشاندان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران درێژه‌ی هه‌یه.