هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له مه‌رزی لاوه‌كی بیاره - هانه‌گه‌ڕمڵه، ته‌قه له كۆڵبه‌ره‌كان ده‌كه‌ن و كه‌سێك برینداره.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" له مه‌رزی لاوه‌كی هانه‌گه‌ڕمڵه - بیاره، هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور، له‌گه‌ڵ كۆڵبه‌ران ده‌بێته شه‌ڕیان و له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنیان، وڵاخدارێك بریندار ده‌بێت كه كێشه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌سه نه‌بووه و برینداره.
ئه‌و كه‌سه‌ی برینداره ناوی هونه‌ر عومه‌ره كه ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 30 ساڵ ده‌بێت، ئه‌مڕۆ له كاتی كاری ئاسایی ڕۆژانه‌ی خۆی له مه‌رزه‌كه، به ته‌قه‌ی پاسه‌وانانی سنوور بریندار ده‌بێت.
مه‌رزی هانه‌گه‌ڕمڵه - بیاره مه‌رزێكی ئاشكرایه، شه‌و و ڕۆژ كۆڵبه‌ری كوردستانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵات كاری تێدا ده‌كه‌ن، ئاڵوگۆڕی قوماش و گوێز و جگه‌ره و نه‌وت و به‌نزین و ئامێره‌كانی كاره‌بایی و چه‌ندان ماده‌ی تر ده‌كه‌ن.
"وشه" پێوه‌ندی به به‌رپرسانی پاسه‌وانانی سنوور كرد، به‌ڵام به بیانووی ئه‌وه‌ی ڕێیان پێ نه‌دراوه قسه بكه‌ن، ئاماده نه‌بوون له‌وباره‌یه‌وه هیچ زانیارییه‌كمان پێ بده‌ن.
هه‌ڵه‌بجه / عه‌زیز هه‌ورامی