مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نامه‌یه‌كی له سه‌رۆك وه‌زیرانی شانشینی یه‌كگرتوو لیز تره‌س پێگه‌یشت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م سێی ئۆكتۆبه‌ر، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه سه‌رۆك وه‌زیرانی شانشینی یه‌كگرتوو، له نامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به سه‌ردانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ به‌ریتانیا كردووه له مانگی چواری ئه‌مساڵ و ده‌ڵێت ” زۆر خۆشحاڵبووم كه له مانگی نیسانی ئه‌مساڵ، له له‌نده‌ن پێشوازیمان له به‌ڕێزتان كرد و هیوادارم سه‌ردانه‌كه به‌رهه‌مدار بووبێت".
ئومێده‌وارم به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ین
سه‌رۆك وه‌زیرانی شانشینی یه‌كگرتوو، باس له پێوه‌ندی مێژوویی نێوان هه‌رێمی كوردستان و شانشینی یه‌كگرتوو ده‌كات و ده‌ڵێت : "خۆشحاڵم كه په‌یوه‌ندیی مێژوویی نێوان هه‌ردوولامان، ئه‌مڕۆ له هه‌موو كاتێك زیاتر به‌هێزتره”.
لیز تره‌س هه‌روه‌ها له نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت” ئێمه به‌های هاوبه‌شمان هه‌یه و پابه‌ندین به پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به شێك له عێراقێكی به‌هێز و یه‌كگرتوو و به‌رده‌وام ده‌بین له‌وه‌ی له نزیكه‌وه، به‌یه‌كه‌وه بكه‌ین بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر".
سه‌رۆك وه‌زیرانی شانشینی یه‌كگرتوو، له كۆتاییدا نامه‌كه‌یدا بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسیویه‌تی" ئومێده‌وارم به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ین له پێناو به‌هێزتركردنی پێوه‌ندییه‌كانمان".