موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، په‌یامێكی جیاوازی بڵاو كرده‌وه و رای گه‌یاند، "رۆژی نیشتمانیی ڕاسته‌قینه ئه‌و رۆژه‌یه كه وڵات له ده‌ست گه‌نده‌ڵكاران ڕزگار ده‌كرێت".
وازهێنان له كه‌سانی تاقیكراوه و دووركه‌وتنه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران
ئه‌مڕۆ سێشه‌م سێی تشرینی یه‌كه‌م، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ساڵوه‌گه‌ڕی ڕۆژی نیشتمانیی عێراق، موقته‌دا سه‌در له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاندووه، "به‌ناوی خوای گه‌وره، ئه‌مڕۆ ڕۆژی نیشتمانیی عێراقه، بژی عێراقی ئازاد و بمێنێت به وڵاتێكی به‌هێز".
ئاماژه‌ی داوه، "به‌ڵام ڕۆژی نیشتمانیی عێراقی ڕاسته‌قینه، ئه‌و ڕۆژه ده‌ست پێ ده‌كات كه وڵات ڕزگار ده‌كرێت له ده‌ست گه‌نده‌ڵ و گه‌نده‌ڵكاران، ڕۆژی چاكسازی ڕاسته‌قینه ده‌ست پێ ده‌كات به دووركه‌وتنه‌وه له پاشكۆبوون و وازهێنان له پشكپشكێنه، وازهێنان له كه‌سانی تاقیكراوه و دووركه‌وتنه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران و به ڕاگرتنی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی و میلیشیاكان."
زیاتر گوتوویه‌تی، "ئه‌وكات ده‌بینه وڵاتێكی پیرۆز، نه ڕۆژئاوایی و نه ڕۆژهه‌ڵاتی بین، پرشنگداری و كه‌رامه‌ت له‌ناو گه‌له‌كه‌یه‌وه ده‌سته‌به‌ر بكات."
سه‌در به هشتاگێك نووسیویه‌تی (نیشتمانم) دواتر ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، "خۆشه‌ویستی به‌رده‌وامت له منه‌وه هه‌یه له كاته خۆش و ناخۆشه‌كاندا."
ئه‌و قسانه‌ی ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له كاتێكدایه، عێراق به‌هۆی زۆریی ئه‌و نه‌وت و غازه‌ی هه‌یه‌تی، له ده‌وڵه‌مه‌ندترین وڵاتانی دنیایه، كه‌چی دۆخی بژێوی خه‌ڵكه‌كه‌ی خراپه و ناویشی له لیستی گه‌نده‌ڵترین وڵاتانه، راپۆرتێكی په‌یمانگه‌ی "چاتام هاوس" ئاماژه ده‌كات، له ماوه‌ی ته‌نیا هه‌شت ساڵدا بڕی 550 ملیار دۆلار له گه‌نجینه‌ی عێراق له رێی گه‌نده‌ڵییه‌وه به‌هه‌ده‌ر دراوه.