دیزاینی جامی سوپەری تۆپی پێی عێراق، بووه بابه‌تی گاڵتەجاڕییه‌كی زۆر له سۆشیال میدیا و كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه.
یاریی جامی سوپه‌ری عێراق ئێواره‌ی یه‌كشه‌م له شاری به‌غدا كرا و یانه‌ی شوڕته نازناوه‌كه‌ی برده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به 1-0 گۆڵ له یانه‌ی كه‌رخی برده‌وه.
تاكه گۆڵی یارییه‌كه یاریزان عەبدولمەجید بوبەکاری پیشه‌گه‌ری نه‌یجیریایی تۆماری كرد.
له دوای ده‌ركه‌وتنی "جام"ـی سوپه‌ری عێراق، بەشێک لە جەماوەری وه‌رزشی عێراقی گاڵتەیان بە دیزاینی جامەکە کرد و بە "ناشایستەی پاڵەوانیه‌تی"یه‌كه‌یان زانی، هەندێکیشیان بەراوردیان کرد بە کەلوپەلی ناوماڵ.
هه‌روه‌ها هه‌ندێكی تر له به‌كارهێنه‌رانی سۆشیال میدیا، دیزاینی جامه‌كه‌یان به شتی ناوماڵ بۆ فرۆشتن لە فرۆشگه ئەلیکترۆنییەکان وه‌سف كرد.