به‌ر له 160 ملیۆن ساڵ پێش ئێسته دایناسووره‌كان له‌سه‌ر زه‌وی بوونیان هبووه، به‌ڵام 66 ملیۆن ساڵ پێش ئێسته له ئه‌نجامی به‌ركه‌وتنی زه‌وی به هه‌سارۆچكه‌یه‌كی زۆر مه‌زن به مۆڵگه‌ی ژیانی دایناسووره‌كان كه دواجار بووه هۆی دروستبوونی بوومه‌له‌رزه و گڕكان و ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كجار مه‌زن له‌سه‌ر زه‌وی، كه له ئه‌نجام دا دایناسووره‌كان و زیاتر له 75%ی زینده‌وه‌ره‌كان كه ئه‌وكات له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ژیان له‌ناوچوون. به‌ڵام زه‌وی وه‌ك هه‌ساره‌یه‌ك مایه‌وه و ژیان تێیدا به‌رده‌وام بوو، ئه‌گه‌ر هه‌سارۆچكه‌یه‌ك ئه‌و كاره‌ساته‌ی له‌سه‌ر زه‌وی دروست كردبێ، ئایا به به‌ركه‌وتنی هه‌ساره‌یه‌كی زۆر زه‌به‌لاح هه‌ساره‌ی زه‌وی وێران ده‌بێت؟
ئایا هه‌ساره‌ی
زه‌وی پارێزراوه كه بۆ هه‌میشه بمێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌یزه‌ك و هه‌سارۆچكه‌كانیش به‌ر زه‌وی بكه‌ن؟ ئایا ده‌كرێ به‌هۆی به‌ركه‌وتنی زه‌وی له‌گه‌ڵ هه‌سارۆچكه‌كانی تر به ته‌واوی زه‌وی تێكبشكێ و به نێو گه‌ردوون په‌رش و بڵاو ببێته‌وه و وه‌ك هه‌ساره بوونی نه‌مێنێت؟ ئه‌مانه پرسیاری زانایانن و بۆ گه‌یشتن به وه‌ڵامه‌كه‌ی چه‌ندان تیۆر و لێكۆڵینه‌وه‌یان خستووه‌ته ڕوو و به‌رده‌وامیش له‌و بابه‌ته ده‌كۆڵنه‌وه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ وێرانبوونی زه‌وی ده‌توانین به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی بڵێنن، ئه‌گه‌ر هه‌سارۆچكه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له قه‌باره‌ی زه‌وی به خێراییه‌كی یه‌كجار زۆره‌وه خۆی بكێشی به زه‌وییه‌وه، ئه‌وا ئه‌گه‌ری وێرانبوونی زه‌وی بوونی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه پێویستی به كاتێكی زۆر ده‌بێ و هه‌روا به له چاو ترووكانێك زه‌وی له‌ت له‌ت و پارچه پارچه نابێت.
بریان تون پسپۆری له به‌رگه هه‌وای گۆی زه‌وی و زه‌ریاكان له زانكۆی كۆلۆرادۆی ئه‌مه‌ریكا كه به وردی توێژینه‌وه له‌سه‌ر به‌ركه‌وتنی هه‌سارۆچكه‌كان له‌گه‌ڵ زه‌وی ده‌كات، له‌وباره‌وه بۆ گۆڤاری لایڤ ساینس ڕای گه‌یاندووه، له ڕاستیدا ئه‌مه كارێكی هه‌روا ئاسان نییه زه‌وی وێران و په‌رت و بڵاو ببێ به نێو گه‌ردووندا، چونكه توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه كه 4.5 ملیار ساڵ پێش ئێسته هه‌سارۆچكه‌یه‌ك كه قه‌باره‌كه‌ی له هه‌ساره‌ی مه‌ریخ گه‌وره‌تر بووه، خۆی به زه‌ویدا كێشاوه، 500 جار گه‌وره‌تر بووه له‌و هه‌سارۆچكه‌یه‌كی كه به‌ر له 66 ملیۆن ساڵ به‌ر زه‌وی كه‌وتووه و دایناسوور و ژماره‌یه‌كی زۆری گیانه‌وه‌رانی له‌ناوبردووه. به پشتبه‌ستن به‌و زانیارییه‌یش ده‌گه‌ین به‌و ئه‌نجامه‌ی كه هه‌سارۆچكه‌كان ئه‌گه‌ر قه‌باره‌یان زۆر گه‌وره‌یش بێ و به‌ر زه‌وی بكه‌ون، ئه‌وا زه‌وی زیانی به‌ر ده‌كه‌وێ، به‌ڵام ورد و خاش و وێران نابێ و ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌و هه‌سارۆچكه زه‌به‌لاحه‌ی كه به‌ر له 4.5 ملیار ساڵ به‌ر زه‌وی كه‌وتووه زانایان ناویان ناوه "Theia "
ئه‌و هه‌سارۆچكه زه‌به‌لاحه‌ی كه به‌ر له 4.5 ملیار ساڵ به‌ر زه‌وی كه‌وتووه زانایان ناویان ناوه "Theia " جیا له‌وه‌یش سه‌رجه‌م زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن، ئه‌گه‌ر ئه‌وكاته‌ی ئه‌و ڕووداوه ڕوویداوه، بوونه‌وه‌ره‌كان له‌سه‌ر زه‌وی بوونیان هه‌بووه، ئه‌وا هیچ یه‌كێك له بوونه‌وه‌ر و زینده‌وه‌ره‌كان له ژیان نه‌ده‌مان و قاتوقڕ ده‌بوون. به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئاژانسی بۆشاییگه‌ری ئاسمانی ئه‌مه‌ریكایش "ناسا" هه‌ر نه‌یزه‌ك و هه‌سارۆچكه‌یه‌ك كه تیره‌كه‌ی كه‌متر نه‌بێ له 140 مه‌تر و به‌ر زه‌وی بكه‌وێت، مه‌ترسی له‌سه‌ر ناوچه جیا جیاكان دروست ده‌كات، چونكه به‌ردێكی به‌مجۆره مه‌زن ده‌توانێ شارێك له‌سه‌ر زه‌وی به ته‌واوی بسڕێته‌وه.
جیریت ئێل فیرشور زانای فیزیای گه‌ردوونی له كۆلێجی رۆدس له ویلایه‌تی تینیسی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات، وێرانبوونی ته‌واوه‌تی زه‌وی كارێكی ئه‌سته‌م و قورسه، به‌ڵام له ناوچوونی مرۆڤایه‌تی و شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تی كارێكی ئاسایییه، ئه‌گه‌ر هه‌ساره‌یه‌كی گه‌وره به‌ر زه‌وی بكه‌وێت، ئه‌وا كۆتایی به ژیانی مرۆڤ و زۆرینه‌ی ڕه‌های گیانه‌وه‌ره‌كان دێت، چونكه له كاتی به‌ركه‌وتنی هه‌سارۆچكه‌كان به‌ر زه‌وی، سه‌ره‌تا وه‌ك تۆپه‌ڵێكی ئاگر خۆیان ده‌كێشن به زه‌ویدا و دواتریش ورد و خاش ده‌بن و به‌رده ئاگراوییه‌كان به هه‌موو لایه‌كه‌وه په‌رش و بڵاو ده‌بنه‌وه و ئاگرێكی مه‌زن دروست ده‌كه‌ن و تۆز و غوبارێكی كاره‌ساتباریش دروست ده‌بێت، كه ئه‌مانه ده‌بن هۆی سووتانی زینده‌وه‌ره‌كان و مرۆڤ یان خنكانیان به‌هۆی تۆز و غوباره مه‌زنه‌كه‌وه.
زیاتر گوتی، له چركه‌ی یه‌كه‌می به‌ركه‌وتنه‌كه مرۆڤ و هه‌موو ئه‌و گیانه‌وه‌رانه‌ی به چاو بتوانن ڕووداوه‌كه ببینن كۆتاییان پێ دێ و له‌ناو ده‌چن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش به‌هۆی ئه‌و تۆز و غوباره‌ی كه دروست ده‌بێت، گه‌یشتنی تیشكی ڕۆژ بۆ سه‌ر زه‌وی كارێكی قورس ده‌بێت، ئه‌مه‌یش پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن و دانه‌وه‌ی ئۆكسجین له‌لایه‌ن دره‌خت و ڕووه‌كه‌كانه‌وه كۆتایی پێ ده‌هێنێت، به‌مه‌یش زۆرینه‌ی دره‌خت و ڕووه‌كه‌كان له‌ناو ده‌چن و زه‌وی ده‌بێت به پارچه‌یه‌ك بیابان، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ركه‌وتنه‌كه بگاته قووڵایی زه‌وی و گازه‌كان له ناخی زه‌وی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی هه‌سارۆچكه‌كه كارلێك بكه‌ن، ئه‌وا له‌وانه‌یه گازی ژه‌هراوی دروست بكه‌ن و له‌م ڕێگه‌یه‌یش زیانی گه‌وره به‌ر مرۆڤ و گیانه‌وه‌ره‌كان ده‌كه‌وێت و ڕه‌نگه سه‌رجه‌ممان به‌هۆی گازه ژه‌هراوییه‌كانه‌وه بخنكێین و كۆتایییمان پێ بێت.