له بڕیارێكی سه‌یروسه‌مه‌ره‌دا حكوومه‌ت له شارێكی هیندستان، بڕیاری دا وشه‌ی "سڵاو" یان "هه‌لاو" به زمانی ئینگلیزی، به‌یه‌كجاری قه‌ده‌غه بكات، چونكه زۆر ساده‌یه و هه‌ڵگری مانایه‌كی به‌هێز نییه، هه‌ست و سۆز هه‌ڵناگرێت بۆ به‌رانبه‌ر كه پێی ده‌گوترێت.
پێویسته ئیتر له شوێنی ئه‌و وشانه به وشه‌ی "ڤاندێ ماتارام" سڵاو له خه‌ڵك بكه‌ن
ئه‌مڕۆ دووشه‌م سێی تشرینی یه‌كه‌م، ڕۆژنامه‌ی تایمز بڵاوی كرده‌وه، حكوومه‌ت له ویلایه‌تی ماهاراشترا له هیندستان، داوای له فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان كردووه كه وشه‌كانی "
سڵاو" یان "هه‌لاو" به زمانی ئینگلیزی به یه‌كجاری واز لێ بهێنن.
حكوومه‌تی ویلایه‌ته‌كه پێی وایه وشه‌ی "سڵاو" ڕۆژئاواییه و ڕووكه‌شه، له به‌رانبه‌ردا به فه‌رمانبه‌رانی حكوومی گوتراوه، پێویسته ئیتر له شوێنی ئه‌و وشانه به وشه‌ی "ڤاندێ ماتارام" سڵاو له خه‌ڵك بكه‌ن، كه به واتای "سه‌رت بۆ داده‌نوێنم نیشتمان دێت".
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ویلایه‌ته‌كه گه‌وره‌ترین شاری هیندستانی تێدایه كه ناوی مۆمبایه، له‌لایه‌ن پارتی به‌هاراتیا جاناتا (BJP)ی سه‌ر به نارێندرا مودی به‌ڕێوه ده‌برێت، كه ئاواته‌خوازه دووپات له‌سه‌ر "باڵاتربوونی كولتوور و ئاینی هیندۆسی و نه‌ریته‌كانی هیندستان" بكاته‌وه.
شایانی باسه ئه‌م پێشنیازه سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن سودیر مونگانتیواره‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ماهاراشترا خرایه‌ڕوو، دواتر پاشه‌كشه‌ی كرد و گوتی، هه‌ر وشه‌یه‌كی هاوتا كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ناسیۆنالیزم بێت، ده‌توانرێ به‌كار بهێنرێت.