كووله‌كه‌ی زه‌رد یه‌كێكه له خواردنه خۆشه‌كان له‌سه‌ر ئاستی دنیا، جگه له سووده زێڕینه‌كه‌ی، له بواری جوانكاریش به‌كار ده‌هێنرێت.
ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێن و جه‌سته‌دا ڕێك ده‌خات
ئه‌مڕۆ سێشه‌م سێی تشرینی یه‌كه‌م، پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر به‌در سوورچی پسپۆر له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی به گیاده‌رمان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "كووله‌كه‌ی زه‌رد زۆر به سووده، له‌وانه باشترین قه‌ڵغانه به‌رانبه‌ر به تووشبوون به شێرپه‌نجه، هه‌روه‌ها چاو به‌هێز ده‌كات و ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێن و جه‌سته‌دا ڕێك ده‌خات".
ڕوونی كرده‌وه، "ئێسك به‌هێز ده‌كات و هه‌ناسه و خه‌و خۆش ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌هێزكه‌ری به‌رگریی له‌شه و سوڕانی خوێن ڕێك ده‌خات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پێست جوان ده‌كات و گه‌نجێتیت ده‌پارێزێت".
ئاماژه‌ی دا، "پاككه‌ره‌وه‌ی ژه‌هری جه‌سته‌یه و چه‌ندان سوودی تریشی هه‌یه كه زۆرینه‌یان زانست به‌رده‌وامه له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌یان، له بیرمان نه‌چێت تۆی كووله‌كه باشترین چاره‌سه‌ره بۆ كێشه‌ی پرۆستات له پیاوان، بۆیه هه‌وڵ بده‌ن هه‌فته‌ی دوو تا سێ جار بیخۆن".
"كووله‌كه‌ی زه‌رد" ڕووه‌كێكی ڕه‌نگ زه‌رد و پرته‌قاڵییه، شێوه‌ی گۆڕاوه و پێكهاته‌كه‌ی نه‌رمه، كه‌مێك بڕبڕه‌ی هه‌یه، توێكڵه‌كه‌ی ئه‌ستووره و تۆ‌و و نه‌رمه‌یه‌كی سپیی تێدایه. له نیوزله‌ندا و ئوسترالیا پێی ده‌گوترێت سكواشی زستان، له‌لای ئاینی كریستیانه‌كان له جه‌ژنی هاڵه‌ویندا به‌كاری ده‌هێنن، له‌لای مسوڵمانه‌كان به‌پێی هه‌ندێك گێڕانه‌وه‌ی ئاینی، پێغه‌مبه‌ری ئیسلام حه‌زی له خواردنی كردووه، بۆیه به شێوه‌ی شله و شیرینی ئاماده‌ی ده‌كه‌ن و ده‌یخۆن.