نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له ساڵوه‌گه‌ڕی كۆچی دوایی جه‌لال تاڵه‌بانی وتارێكی پێشكه‌ش كرد و رای گه‌یاند، مێژووی مام جه‌لال به‌شێكی گرنگه له مێژووی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی گوتی، من مام جه‌لالم له رۆژی دروستكردنی ئاشتی و ته‌بایی ناسیوه، چونكه بۆ من سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ئاشتی و پێكه‌وه‌یی، كه ئه‌وكاته باوكم و مام جه‌لال رێككه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتییان واژوو كرد، ئه‌و رۆژه بۆ یه‌كه‌مجار مام جه‌لالم بینی، تا ئه‌و كاته‌ی نه‌خۆش كه‌وت و كۆچی دوایی كرد، رێز و پێوه‌ندییه‌كی باش له نێوانمان هه‌بوو.
ویستی سه‌رۆك بارزانی و مام جه‌لال بۆ ئاشتی وایكرد كه رێككه‌وتنی واشنتن واژوو بكه‌ن
گوتیشی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی 1986 كرا، دواتر به ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتیی ناسرا و به‌ره‌ی كوردستانی دامه‌زرا، به‌هۆی به‌ره‌ی كوردستانییه‌وه كوردستان به‌رگه‌ی هه‌ردوو تاوانی ئه‌نفال و كیمیابارانی گرت و راپه‌ڕین سه‌ركه‌وت و په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێم دامه‌زرا.
نێچیرڤان بارزانی گوتی، ویستی سه‌رۆك بارزانی و مام جه‌لال بۆ ئاشتی وایكرد كه رێككه‌وتنی واشنتن واژوو بكه‌ن، ده‌ستكه‌وتی زۆر بۆ گه‌لی كورد به ده‌ست هاتن و هه‌موو سه‌ركه‌وتنه‌كانی كورد به‌هۆی پێوه‌ندیی پته‌وی سه‌رۆك بارزانی و مام جه‌لال بوو، مام جه‌لال هیچ كارێكی نه‌ده‌كرد سه‌رۆك بارزانی پێی دڵگران بێت.
هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه مام جه‌لال زۆر په‌رۆش بووه بۆ ته‌بایی نێوان پارتی و یه‌كێتی، چه‌ندان جار گوتوویه‌تی ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستی بوایه هه‌رگیز رێی نه‌ده‌دا ناكۆكی بكه‌وێته نێوان پارتی و یه‌كێتی، بۆیه یه‌كڕیزیی نێوان ئه‌و دوو حزبه، ده‌ستكه‌وتێكی زۆر گه‌وره‌یه و دۆخێكی باشی گه‌شه‌سه‌ندنه.