سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له به‌غدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، به‌شێكی زۆر له ئه‌ندامانی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق له كاره‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه رازیی نین و ده‌یانه‌وێت بیگۆڕن.
تۆڕی هه‌واڵی تۆپی پێی عێراق له سۆشیال میدیا، ئه‌مڕۆ دووشه‌م سێی تشرینی یه‌كه‌م، ئاشكرای كرد، به‌شێكی زۆری ئه‌ندامانی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له دوو رۆژی داهاتوودا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی بكه‌ن و باس له ده‌ستوه‌ردانه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه "عه‌دنان درجال" بكه‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌كه دواتر ده‌ستپێشخه‌ری وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له سه‌رۆك به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی گشتی یه‌كێتیی تۆپی پێ ده‌خه‌نه‌ڕوو.
جێی ئاماژه‌یه عه‌دنان درجال یاریزانی پێشووی تۆپی پێی عێراق، جگه له‌وه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێیه، هه‌روه‌ها له كابینه‌ی ئێسته‌ی حكوومه‌تی عێراق، وه‌زیری وه‌رزش و لاوانیشه.