چه‌ند ڕۆژێكه به‌هۆی یادێكی مێژووی ئاینییه‌وه مسوڵمانی كوردستان له پێش مسوڵمانانی هه‌موو دنیا كه‌وتوونه و سۆزی خۆیان بۆ خواردنێك ده‌ربڕیوه، گوایه سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یووبی حه‌زی لێ بووه و ئه‌وانیش بۆیه حه‌زی لێ ده‌كه‌ن.
مه‌قلووبه و جه‌نگی قودس
ڕۆژی دووی 10ی هه‌موو ساڵێك له‌لای مسوڵمانانی دنیا به ڕۆژی ئازادكردنی
قودس داده‌نرێت له ده‌ست خاچپه‌رستانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه له‌لایه‌ن سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یووبییه‌وه، گوایه له‌و ڕۆژه‌یشدا سه‌ڵاحه‌دین حه‌زی له خواردنی مه‌قلووبه بووه و فه‌رمانی كردووه ئه‌و خواردنه‌ی بۆ بكه‌ن.
ڕووداوه ڕاسته‌قینه‌كه له كتێبی "مێژووی چێشتخانه‌ی میسری" نووسراوه كه خواردنی
مه‌قلووبه، پێكهاتووه له برنج و گۆشت و باینجان و پیاز و ته‌ماته، به شێوه‌یه‌ك داده‌نرێت سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان جگه له برنج، له ژێره‌وه‌ی مه‌نجه‌ڵه‌كه ده‌بن و برنجه‌كه له سه‌ره‌وه‌یان ده‌بێت، دواتر كه پێشكه‌ش ده‌كرێت پێكهاته‌كان دێنه سه‌ره‌وه و برنجه‌كه ده‌چێته خواره‌وه.
ئه‌و كتێبه له درێژه‌ی بابه‌ته‌كه له‌سه‌ر خواردنی مه‌قلووبه ده‌ڵێت، خواردنه‌كه خواردنێكی كۆنی ناوچه‌كانی فه‌له‌ستین و لبنان و ئوردنه، پێشتر به‌ناوی (باینجانی) ناسراو بووه به‌هۆی زۆری پێكهاته‌ی باینجان تێیدا ئاماده ده‌كرێت.
ڕٍاستی ڕووداوه‌كه ئه‌وه‌یه كه سه‌ڵاحه‌دین ئه‌یووبی داوی ئه‌وه‌ی دێته ناو شاری قودس و جه‌نگ ته‌واو ده‌بێت، خه‌ڵكی شاره‌كه كه پێكهاتوون له ڕێژه‌یه‌كی كه‌می مسوڵمان و ڕێژه‌یه‌كی زۆری مه‌سیحییه‌كان، به‌شێك له جووه‌كان بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و خۆ نزیككردنه‌وه‌یان، خواردنی مه‌قلووبه كه گۆشتێكی زۆری تێدا پێشكه‌شی سوپاكه‌ی و سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یووبی بكه‌ن.
له‌وێ سه‌ڵاحه‌دین ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه خواردنێكی خۆشه و ناوه‌كه‌ی پرسیوه كه چیی پێ ده‌ڵێن، ئه‌مه‌یش ئه‌وه ده‌رده‌خات یه‌كه‌م جار بووه تاقی بكاته‌وه، نه‌ك خواردنی دڵخوازی بووبێت. خواردنەكەیش هى نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌بى له ئاینى جوو بووه پێشتر.
به‌شێك له سه‌رچاوه‌كانی مێژوویش به‌وه ناویان بردووه كه مه‌قلووبه یه‌كێكه له خواردنه سه‌ره‌كییه‌كانی عه‌ره‌ب، له چێشتخانه‌كانی شام و عێراق زۆر ناوی هه‌بووه، پێكهاتووه له برنج له‌گه‌ڵ چه‌ندان جۆری سه‌وزه‌ی سووركراوه.
شایانی باسه له ته‌واوی مێژووی كوردستان، هیچ كاتێك هێنده‌ی ئه‌مساڵ ڕێكلام بۆ خواردنی مه‌قلووبه نه‌كراوه، هه‌واڵی چه‌واشه‌یش له‌باره‌یه‌وه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.