سادیۆ مانێ ئەستێرەی نێودەوڵەتیی سەنیگالی، ئاشکرای کرد چاوه‌ڕێی ده‌كرد له ده‌ستپێكی یاریكردنی له‌گه‌ڵ بایرن میونشن دووچاری ئاسته‌نگ ده‌بێت.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا "یوێفا"، كه ئه‌مڕۆ دووشەم سێی تشرینی یه‌كه‌م بڵاو بووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: هەموو شتێک دەگۆڕێت، ئەمەش بە هیچ شێوەیەک ئاسان نییە، دەبێت خۆم بگونجێنم، من ئەمەم دەزانی، بۆ منیش هیچ شتێکی سەرسوڕهێنەر نەبوو، رێک بەو شێوەیە دەڕوات کە بیرم لێ ده‌كرده‌وه.
مانێ گوتی: گۆڕانکاری لە یانەیەکەوە بۆ یانەیەکی تر ئاسان نییە، ئێسته‌ش لە وڵاتێکی نوێم و ئاسان نییە، چونکە زۆر شت بە یەکجار گۆڕاوە، خەڵکەکە، مەشقەکان، هەموو شتێک، بەڵام خەڵکەکە لە یانەکەدا نایاب و سەرنجڕاکێشن، من زۆر بەختەوەرم.
سادیۆ مانێ هاوینی ئه‌مساڵ له یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه رووی كرده یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی.
مانێ لە یاریی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه له بۆندسلیگا، گۆڵی له تۆڕی یانه‌ی بایه‌رلیڤەرکوزن تۆمار کرد، كه تیپه‌كه‌ی به چوار گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
ئه‌مه یەکەم گۆڵی مانێ بوو لە خولی ئەڵمانیا، له دوای ئەوەی لە کۆتایی مانگی ئابی رابردوودا لە یارییەکەی بایرن به‌رانبه‌ر بۆخۆمدا دوو گۆڵی تۆمارکرد و ئەو کاتەش سەرکردایەتی تیپه‌كه‌ی كرد بۆ بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره به 7-0 گۆڵ.