قایمقامییه‌تی ده‌ربه‌ندیخان، رێی شوێنگره‌وه‌ی تونێله‌كه‌ی بۆ هاتوچۆی شۆفێران دیاری كرد له‌كاتی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تونێلی ده‌ربه‌ندیخان تا به‌كاری بێنن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م سێی ئۆكتۆبه‌ر، قایمقامییه‌تی ده‌ربه‌ندیخان سه‌باره‌ت به داخستنی تونێلی ده‌ربه‌ندیخان ئاگه‌دارییه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه و رای گه‌یاندووه، له كاتی داخستنی تونێلی ده‌ربه‌ندیخان ڕێی سه‌رشاخ ئیمام محه‌مه‌د به‌كار ده‌هێنرێ بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت.
باس له‌وه‌یش كراوه كه ڕێی ناوتاق به‌كاربێت بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر و ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ ده‌كرێت له كاتی ده‌ستبه‌كاربوونی تیمی ڕێگاوبانی سلێمانی كه بڕیاره له سبینێوه ده‌ست به‌كاره‌كانیان بكه‌ن.
دووپات له‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه كه سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ردوو ڕێگاكه ته‌واو كراون به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رێتی هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان.
بڕیاره حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تونێلی ده‌ربه‌ندیخان بكات كه ساڵانه پێویستی به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه.