چۆن خۆت لە شێرپەنجە دەپارێزیت؟

:: PM:08:53:03/10/2022 ‌

نەخۆشی شێرپەنجە بە هەموو جۆرەكانییەوە، هۆكاری گیانلەدەستدانی هەزاران كەسن لەسەر ئاستی دنیا، مرۆڤ لە هەموو تەمەن و بە هەردوو رەگەز تووشی دەبێت، چارەسەرییەكانی سنووردارن و هۆكارەكەیشی تەواو روون نییە، بۆیە خۆپاراستن باشترین رێگەی دوورخستنەوەی ئەو نەخۆشیەیە.

بەپێی رێكخراوی تەندروستی جیهانی مرۆڤ دەتوانێت بە رێژەی 30 بۆ 50% خۆی لەو نەخۆشییە بپارێزێت، وەك ماڵپەڕی "eat this not that"ی پزیشكی بڵاوی كردەوەتەوە، چەند رێگەیەك بۆ خۆپاراستن لەو نەخۆشییە هەیە ئەوانەیش: 
بەركەوتنی دووكەڵی جگەرە بۆ ئەوانەی نایكێشن مەترسیدارە
1-جووڵە و وەرزشكردن، دەركەوتووە كە سیستمێكی خۆراكی تەندروست بۆ كەمكردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە زۆر گرنگە، بەڵام جووڵانەوە و وەرزشكردن ئەوەیش گرنگە، چونكە كێش دادەبەزێت و كەمجووڵەیش بۆ تەندروستی مەترسیدارە.  

2-كێشی تەندروست، پارێزگاریكردن لە بوونی كێشێكی تەندروست بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە زۆر گرنگە، چونكە كاریگەری بۆ سەر سیستمی بەرگری لەش هەیە.

3-خۆت لە تیشكی خۆر بپارێزە، یەكێك لە هۆكارەكانی تووشبوون بە شێرپەنجە بەركەوتنی تیشكە زیانبەخشەكانە، لەوانەی لەناو تیشكی خۆردا هەن، بۆیە خۆپاراستن لەبەركەوتنی زۆری تیشك وەك خۆپاراستنە لە تووشبوون بە شێرپەنجە.

4-سیستمێكی خۆراكی تەندروستت هەبێت، پێڕەوكردنی سیستمێكی خۆراكی پڕ لە سەوزە یارمەتی پاراستنن لە شێرپەنجە دەدات، چونكە بەو مادە كیمیاییانە دەوڵەمەندە كە لەش دەپارێزن، جیا لە دەوڵەمەندیان بە ریشاڵەكان.

5-لە جگەرەكێشان دوور بكەوە، تووتن دەتخاتە پێگەیەكی بەرانبەر بە شێرپەنجە، جگەرە كێشان هۆكاری زۆر جۆری شێرپەنجەیە وەك سییەكان و دەم و قورگ و پەنكریاس و میزڵدان و ملی منداڵدان و گورچیلە، لەوانەیش بەركەوتنی دووكەڵی جگەرە بۆ ئەوانەی نایكێشن. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل