دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلوول لە هەرێمی كوردستان، بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی كردووەتەوە، دەستی پێ كرد.
ئەمڕۆ سێشەم چواری تشرینی یەكەم، بەپێی ئەو خشتەیەی هەفتەی رابردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلوول دەستی پێ كرد و فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی مووچە وەردەگرن.
ماوەی دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە، 20 ڕۆژی پێویستە
بەگوێرەیخشتەیمووچە كە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووریحكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاو كراوەتەوە، ماوەی دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە، 20 ڕۆژی پێویستە و سەرجەم مووچەخۆران بەپێی خشتەی راگەیەنراو مووچەكانیان وەردەگرن.
دوێنێ پشوو بوو، ئەوەیش هۆكار بووە كە وەزارەتەكە رۆژێك درەنگتر لە وادەیخۆیدەست بە دابەشكردنیمووچە بكات.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە دابەشكردنی مووچە لە كاتی خۆیدا بەردەوامە، ئەوەیش بە داهاتی ناوخۆ و فرۆشتنی نەوت، لە ماوەی ئەمساڵیش تەنیا دوو جار عێراق بڕی 200 ملیار دیناری بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە.