پێشنیازه یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان، له 30ی مانگی ئه‌یلوول پێشكه‌شی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كراوه، بڕیاره پێش مانگی تشرینی دووه‌م، په‌رله‌مان به زۆرینه‌ی ده‌نگ ته‌مه‌نی خۆی درێژ بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م چواری تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر، د. زێدان برادۆستی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌باره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی واژووی په‌رله‌مانتاران بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان گوتی، بۆ ئه‌و پرسه 86 واژوو له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاران كۆ كراوه‌ته‌وه.
به‌م درێژكردنه‌وه‌یه ده‌بێته حه‌وته‌م جار په‌رله‌مان ته‌مه‌نی خۆی درێژ بكاته‌وه
هه‌ریه‌ك له فراكسیۆنه‌كانی پارتی به 45 ئه‌ندام، یه‌كێتی به 22 ئه‌ندام، زۆرینه‌ی گۆڕان كه خۆیان 12 كورسییان هه‌یه، پێكهاته‌كان كه 11 ئه‌ندامیان هه‌یه، واژوویان له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان كردووه.
برادۆستی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان شه‌رعییه‌تی خۆی له ده‌ست نه‌دا، پێویسته پێش شه‌شی تشرینی دووه‌م، دانیشتنێك بۆ ئه‌و پرسه بكرێت.
هاوكات "وشه" زانیویه‌تی، په‌رله‌مانتاران له 30ی مانگی ئه‌یلوول كه دوا رۆژی پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌یاسا و پێشنیازه یاسای ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان بوو، پێشنیازه یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان كه له چه‌ند ماده‌یه‌كی پێكهاتووه، له‌لایه‌ن چه‌ند په‌رله‌مانتارێك و به هاوئاهه‌نگی فراكسیۆنه‌كانی تر، پێشكه‌شی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كراوه.
"
وشه" پێش چه‌ند مانگێك بڵاوی كرده‌وه كه په‌رله‌مان ته‌مه‌نی خۆی بۆ ماوه‌ی ساڵێك یان زیاتر درێژ ده‌كاته‌وه، به‌م درێژكردنه‌وه‌یه ده‌بێته حه‌وته‌م جار په‌رله‌مان ته‌مه‌نی خۆی درێژ بكاته‌وه.