دوو شاندی باڵای سەربازیی عێراق لە هەولێرن

:: AM:10:10:04/10/2022 ‌

 

لە دوێنێوە دوو شاندی باڵای سەربازیی عێراق گەیشتوونەتە هەولێر، بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی هەولێر چەند كۆبوونەوەیەكی گرنگ ئەنجام بدەن.

ئەمڕۆ سێشەم چواری تشرینی یەكەم، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" لە دوێنێوە دوو شاندی باڵای سەربازیی عێراق هاتوونەتە هەولێر، ئەو شاندانە ئەمڕۆ چەند كۆبوونەوەیەكی گرنگ ئەنجام دەدەن.

بەمەبەستی پەرەپێدانی پێوەندییەكانی ئێستەی نێوان وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی پێشمەرگەیە و لەوبارەیەوە گفتوگۆ دەكەن
یەك لە شاندەكان پێكهاتووە لە محەمەد ساحب ئەلدەڕاجی سەرۆكی دەستەی پیشەسازیی جەنگی، جەلال عەباس حوسێن بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای پیشەسازییە جەنگییەكان، بڕیارە ئەمڕۆ چەند كۆبوونەوە و دیدارێك لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام بدەن.

شاندەكەی تر بە سەرۆكایەتیی فەریق روكن قەیس خەڵەف یاریدەدەری سەرۆكی ئەركانی سوپا بۆ ئۆپراسیۆنەكان لە هەولێرن، هاتنیان بەمەبەستی پەرەپێدانی پێوەندییەكانی ئێستەی نێوان وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی پێشمەرگەیە و لەوبارەیەوە گفتوگۆ دەكەن.

بڕیاریشە ئەمڕۆ ئەو دوو شاندە چەند گفتوگۆیەك ئەنجام بدەن و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەیان هەبێت.

لە ئێستە پێوەندییە سەربازییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەرەو باشترچوونە و ژووری هاوبەشیان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بڕیاریشە ئەو پێوەندییانە زیاتر پەرەی پێ‌ بدرێ‌.

 

 


 



وشە - رامیار جەواد