یه‌كێك له‌و حاڵه‌تانه‌ی زۆرینه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان به‌تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان تووشی ده‌بن، هه‌ڵبوونی گڵۆپی بزوێنه‌ره، هۆكاره‌كانی هه‌ڵبوونی ئه‌و گڵۆپه زۆرن، به‌ڵام حاڵه‌تێكی ترمان هه‌یه كه تێیدا گڵۆپی بزوێنه‌ر فلاش ده‌كات، واته "هه‌ڵده‌بێت و ده‌كوژێته‌وه به به‌رده‌وامی"، شاره‌زایه‌ك شێوازی چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه ده‌خاته ڕوو.
ئاراس ئه‌حمه‌د شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ "وشه" گوتی، ئه‌گه‌ر تووشی حاڵه‌تی هه‌ڵبوون و كوژانه‌وه‌ی گڵۆپی بزوێنه‌ر "عه‌قڵ" بووی، پێویسته راسته‌وخۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بوه‌ستێنیت و پێوه‌ندی بكه‌یت به شاره‌زایه‌كه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی گرفته‌كه دیاری بكات و به‌گوێره‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه هه‌یه‌تی، چاره‌سه‌ری بكات، هه‌روه‌ها كات زۆر گرنگه لێره‌دا، چونكه پشتگوێخستن و چاره‌سه‌ر نه‌كردنی، تووشی خه‌رجییه‌كی زۆرت ده‌كات و ئه‌گه‌ری هه‌یه عه‌قڵ له كار بكه‌وێت.
ئەمە حاڵەتێکی باوە و چارەسەرەکەیشی بەم شێوەیەیە
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، كاتێك ئه‌م كێشه‌یه‌ت تووش ده‌بێ، ئۆتۆمبێله‌كه تاك ده‌بێت و یه‌كێك له چاوه‌كانی كۆیل كار ناكات، بۆیه "میس فایه‌ر" دزه‌كردنی ئاگر ڕوو ده‌دات، ئه‌مه‌یش كێشه بۆ ئۆتۆمبێل دروست ده‌كات و ده‌بێ به زووترین كات چاره‌سه‌ر بكرێت.
هۆشیاری ده‌دات كه سه‌ره‌تا پێش ده‌ستكاریكردنی هه‌ر به‌شێك و گۆڕینی هه‌ر به‌شێك، پێویسته سه‌ره‌تا پشكنینی كۆمپیوته‌ری بۆ بكرێت و بزانرێ كێشه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی چییه و به‌گوێره‌ی ئه‌و كێشه‌یه، چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت، چونكه گۆڕینی هه‌ر به‌شێك به‌بێ زانیاری، خه‌رجی زیاده‌یه، بۆیه ده‌بێ پێشتر بزانرێ ئه‌و شوێنه پێویسته بگۆڕێت یان چاره‌سه‌ر بكرێت كه كێشه‌ی تێدایه.