پسپۆرانی بواری ڤایرۆسه‌كان، جۆره ڤایرۆسێكیان ئاشكرا كردووه كه تووشی مه‌یموون ده‌بێت و به ڤایرۆسێكی نوێی بكوژ ناوی ده‌به‌ن. ئه‌و ڤایرۆسه له ئه‌فریقا ئاشكرا كراوه و گومان ده‌كرێ بۆ مرۆڤیش بگوازرێته‌وه.
پێگه‌ی "عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ سێشه‌م چواری تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پشپۆرانی بواری ڤایرۆسه‌كان له ئه‌مه‌ریكا، بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆره ڤایرۆسێكیان ئاشكرا كردووه كه نوێیه و بكوژه، تا ئێسته ئه‌و ڤایرۆسه تووشی مه‌یموون بووه به‌تایبه‌تی له دارستانه‌كانی ئه‌فریقا، گومانی زۆر ده‌كرێ كه بۆ مرۆڤیش بگوازرێته‌وه.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێ دراوه، پسپۆران ناوی ڤایرۆسه‌كه‌یان به "SHFV" بردووه و ده‌ڵێن، كاتێك تووشی مه‌یموونی جۆری "مه‌كاك" ده‌بێ، ده‌چێته ناو ده‌ماره‌كانی تووشی تا و خوێنبه‌ربوونی ده‌كات، دواتریش به‌هۆیه‌وه ده‌مرێت.
ڤایرۆسه‌كه هاوشێوه‌ی ئیبۆلایه
زیاتر روونیان كردووه‌ته‌وه كه ڤایرۆسه‌كه هاوشێوه‌ی ئیبۆلایه، مه‌یموونی تووشبوو به ماوه‌یه‌كی كه‌م تووشی خوێنبه‌ربوونێكی ناوه‌كی ده‌بێت، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌میش ده‌یكوژێت.
تا ئێسته مرۆڤی تووشبوو به‌و ڤایرۆسه ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام پسپۆران پێیان وایه گومانی زۆر هه‌یه كه بۆ مرۆڤیش بگوازرێته‌وه، بۆیه ئێسته شیكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی رژد له‌وباره‌یه‌وه ده‌كرێت، چونكه پێیان وایه ئه‌گه‌ر ڤایرۆسه‌كه بگاته مرۆڤیش، په‌تایه‌كی زۆر مه‌ترسیدارتر له كۆرۆنا بڵاو ده‌بێته‌وه.
بۆیه ئێسته توێژه‌رانی ته‌ندروستی له زانكۆی "كۆلۆرادۆ بۆڵده‌ر"، توێژینه‌ی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ده‌كه‌ن و له ئێسته‌یشه‌وه زه‌نگی مه‌ترسییان لێ داوه.