سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە باڵوێزی ڕووسیا لە عێراق كرد

:: PM:12:02:04/10/2022 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە لە ئیلبروس كوتراشیڤ باڵوێزی ڕووسیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد، لە كۆبوونەوەی نێوانیان باسی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور كراوە.

ئەمرۆ سێشەم چواری تشرینی یەكەم، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە ئیلبروس كوتراشیڤ باڵوێزی رووسیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە و پێوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و رووسیا كرا. 

تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە، تایبەت بوو بە گرنگیی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور.



وشە - رامیار جەواد