له چه‌ند شارێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، مامۆستایان له ئاستی قوتابخانه‌كانی بنه‌ڕه‌تی و ئاماده‌یی ده‌ستیان به مانگرتن كردووه و ده‌ڵێن ناچنه پۆله‌كانی خوێندن. پێشبینی ده‌كرێ ئه‌م مانگرتنه‌ش بۆ شاره‌كانی تری ئێران بگوازرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی زانیاریی هه‌ندێك میدیا و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كه ئه‌و هه‌واڵه‌یان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێن جگه له سنه، له سه‌قزیش مانگرتنه و پێشبینی ده‌كرێ له شاره‌كانی تریش مانگرتنی مامۆستایان ده‌ست پێ بكات.
هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی مانگرتنی مامۆستایان، قوتابییانیش رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و به گوتنه‌وه‌ی دروشمی جیاواز دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌رده‌بڕن.
یه‌كه‌م خۆپێشاندانی ئه‌مجاره‌ی ئێران له سه‌قز ده‌ستی پێ كرد و هه‌ر له كاتی به‌خاكسپاردنی ژینا ئه‌مینی له 17ی مانگی ئه‌یلوول، خه‌ڵك دروشمی توندیان له دژی ده‌سه‌ڵات دا و خۆپێشاندانه‌كان ورده‌ورده له سه‌قزه‌وه بۆ شاره‌كانی تری كوردستان و ئێران ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند.
له 19ی مانگ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، مانگرتنی گشتی كرا و ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی زۆر گرنگ بوو بۆ ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپێشاندانه‌كان به ته‌واوی ئێران‌دا بڵاو ببێته‌وه.
هه‌نگاوی ئه‌مجاره‌ی مانگرتنی مامۆستایان، پێ ده‌چێت كاریگه‌ری هه‌بێ بۆ سه‌ر ئه‌وه‌ی مامۆستایان له شاره‌كانی تری ئێرانیش مان بگرن.
ده‌توانن ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی په‌ك بخه‌ن و تووشی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی بكه‌ن.
مانگرتنه‌كه ئه‌گه‌ر توێژه‌كانی تری وه‌ك كرێكاران و كاسبكاران و ته‌نانه‌ت كارمه‌ندان بگرێته‌وه، ئه‌وا به ته‌واوی ده‌توانن ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی په‌ك بخه‌ن و تووشی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی بكه‌ن.
باس له‌وه ده‌كرێ ئه‌مڕۆ سێشه‌م له ئیسفه‌هانیش كاسبكاران ده‌ستیان به مانگرتن كردووه، پێشتریش كرێكاران هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له‌وانه‌یه ده‌ست به مانگرتن بكه‌ن.
ژینا "مه‌هسا" ئه‌مینی كه خه‌ڵكی سه‌قز بوو، له 13ی ئه‌یلوول له‌گه‌ڵ براكه‌ی بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت و سه‌عاتێك دوای گیران به بێهۆشی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ ژینا له كاتی گواستنه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب له رێ له سه‌ری دراوه، بۆیه تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه.
رۆژی شه‌موو 17ی مانگ به به‌شداریی هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی سه‌قز، ته‌رمی ژینا به‌خاك سپێرا. رۆژی دووشه‌م 19ی مانگ مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه چوو و له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌میش دوای كه‌متر له دوو هه‌فته، دووه‌م گه‌وره‌ترین مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، تا ئه‌م ساته‌ش خۆپێشاندان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران درێژه‌ی هه‌یه.