سەرچاوەیەکی میدیایی له ئیسپانیا بڵاوی کردەوە، یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی كار بۆ گواستنەوەی ئیرلینگ هالاندی هێرشبەری یانەی مانچێستەر سیتی ده‌كات.
هالاند هاوینی رابردوو لە یانەی بۆروسیا دۆرتموندی ئه‌ڵمانییەوە، بەرانبەر 75 ملیۆن یۆرۆ، كه مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بوو، پێوەندیی بە یانەی مانچێستەر سیتییەوە کرد.
بە پێی بەرنامەی بەناوبانگی "ئێل چیرینگیتۆ"ـی ته‌له‌ڤزیۆنی له ئیسپانیا، هالاند تا هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ سیتی واژوو کردووە، بەڵام بڕگەیه‌ك له گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌یه، كه رێگه‌ی پێده‌دات لە هاوینی 2024 بڕوات.
بەرنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، هالاند بڕگەیەکی لە گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتی داناوە، کە رێگەی پێده‌دات دوای دوو ساڵ بڕوات و پێشینه‌ی گواستنه‌وه‌ی داهاتووشی بە ریال مەدرید دراوە.
لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، ریال مەدرید ئێسته هەر پارەیەك بەدەستی ده‌هێنێت، بۆ گرێبەستی هالاند تەرخانی دەكات، بەبێ ئەوەی قسە لەگەڵ مانچێستەر سیتی بكات.
لای خۆیەوە یانه‌ی مانچێستەر سیتی بیر له‌وه ده‌كاته‌وه، به رژدی دانوستان له‌گه‌ڵ هالاند بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م مه‌رجه‌ی له گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌یه، كه رێگه‌ی ده‌دات بڕوات، هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش لە ژێر رۆشنایی ئەو ئاستە سەرنجڕاکێشه‌ی، كه پێشکەشی دەکات.
هالاند ئاستێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌گه‌ڵ مان سیتی پێشكه‌ش ده‌كات و له 8 یاریی سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگدا 14 گۆڵی تۆمار كردووه.