لە رووداوێكدا سێ‌ كرێكار دەبنە قوربانی

:: PM:01:20:04/10/2022 ‌
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رووداوێكی كەوتنە خوارەوەی سێ‌ كرێكار لە باڵەخانەیەكی 14 نهۆمی، كرێكارێك گیانی لە دەست دا و دوو كرێكارەكەی تر بریندار بوون.

ئەمڕۆ سێشەم چواری تشرینی یەكەم، موحسین قەسرۆكی بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی شەقڵاوە، بە "وشە"ـی راگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە باڵەخانەیەكی 14 نهۆمی، رووداوێكی بەربوونەوە رووی داوە.

زیاتر گوتی، سێ كرێكار لە كاتی كاركردن لە باڵاخانەیەكی بەرز كەوتنە خوارەوە، یەكێكیان گیانی لە دەست دا و ناوی محەمەد عەزیزە / 24 ساڵ/ـە و خەڵكی هەریرە، هەروەها دوو كرێكارەكەی تریش بریندارن.

باسی لەوەش كرد، تەندروستیی یەكێك لە كرێكارەكان باش نییە و بۆ چارەسەر بۆ هەولێر نێراوە. 

پێشڕەو خۆشناو پەیامنێری "وشە" لە شەقڵاوە پێی راگەیاندین، بریندارەكان ناویان هۆشەنگ مەردان و محەمەد شاكرە.



وشە - رامیار جەواد