ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیكوادۆر رایان گه‌یاند، له ئه‌نجامی یاخیبوونێك كه رۆژی دووشه‌م له یه‌كێك له گه‌وره‌ترین گرتووخانه‌كانی ئیكوادۆردا رووی دا، 15 گیراو كوژراون و 20ی تریش بریندار بوون.
به‌پێی ئاژانسی
فرانس پرێس، ده‌زگای ئیداره‌ی گرتووخانه ژماره‌ی كوژراوانی یاخیبوونه‌كه‌ی به "15 كوژراو و 20 بریندار" دیاری كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "یه‌كه تاكتیكییه‌كان به‌رده‌وامن له ئۆپراسیۆنه‌كانیان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی گرتووخانه‌كه، له شاری لاتاكونگای باشوور كه له شوباتی 2021ه‌وه، ئه‌م شاره حه‌وت كۆمه‌ڵكوژیی به‌خۆیه‌وه بینیوه كه پێوه‌ندییان به بازرگانیكردن به ماده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه هه‌بووه، تێیدا زیاتر له 400 كه‌س كوژران. هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "هێزه چه‌كداره‌كانی بانده‌كانی بازرگانیی ماده‌ی هۆشبه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی گرتووخانه‌وه پشتگیریی له گیراوان ده‌كه‌ن .
ئه‌م گرتووخانه‌یه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین گرتووخانه‌كانی ئیكوادۆر كه ژماره‌ی گیراوانی نزیكه‌ی چوار هه‌زار و 300 کەسە.
ده‌سه‌ڵات تا ئێسته نه‌یتوانیوه كۆنترۆڵی گرتووخانه‌كان بكات، كه زۆرجار توندوتیژییه‌كی دڕندانه‌یان لێ دروست ده‌بێت و به چه‌قۆ هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر یه‌كتر، زۆر له كوژراوان به چه‌قۆ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی یه‌كتر ده‌كوژرێن .
ژمارەی زیندانیانی گرتوخانەکانی ئێکواردۆ 35 هەزار کەسە
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان گرتووخانه‌کانی ئیكوادۆر ، نزیكه‌ی 35 هه‌زار گیراویان تێدایه، له ناویاندا ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامانی بانده‌كان، شه‌ڕ ده‌كه‌ن بۆ كۆنترۆڵكردنی بازرگانیی ماده هۆشبه‌ره‌كان.
له ساڵی 2021دا ئیكوادۆر ده‌ستی به‌سه‌ر 210 تۆن ماده‌ی هۆشبه‌ردا گرت كه زۆربه‌یان كۆكاین بوون. زۆرجار گرتووخانه‌كانی ئیكوادۆر شاهیدی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دڕندانه ده‌بن له نێوان ئه‌ندامانی بانده‌كانی ڕكابه‌ردا.
به‌گوته‌ی حكوومه‌ت، بانده‌كانی قاچاخچێتی ماده هۆشبه‌ره‌كان كه له‌لایه‌ن "كارتێلاكانی مه‌كسیكه‌وه" شه‌ڕ ده‌كه‌ن بۆ كۆنترۆڵكردنی گرتووخانه قه‌ره‌باڵغه‌كانی ئیكوادۆر، شه‌ڕێك كه تا ئێسته ده‌سه‌ڵاتداران نه‌یانتوانیوه ڕایبگرن.
ساڵی رابردوو ژماره‌ی پێوانه‌یی دانیشتووانی وڵاته‌كه‌یان به 17.7 ملیۆن كه‌س هه‌ژمار كرد، له هه‌ر 100 هه‌زار دانیشتوودا 14 حاڵه‌تی كوشتن‌یان تۆمار كردووه كه دوو هێنده زیاتره له‌و رێژه‌یه‌ی كه له ساڵی 2020دا تۆمار كراوه.